لە ئۆكراینا خوێناویترین شەڕ بەڕێوەدەچێت



وەزارەتی بەرگری ڕووسیا جەخت لەسەر بەردەوامبوونی شەڕەكان دەكات لەنێوان هێزەكانی ڕووسیا و ئۆكراینا لە سۆلیدار، وەزارەتی بەرگری ئۆكرایناش بە خوێناویترین شەڕ وەسفیان دەكات.

بەپێی بەیاننامەیەك كە لەلایەن وەزارەتی بەرگری ڕووسیاوە بڵاوكرایەوە”هێزەكانی پەڕەشوت، گەیشتنيان بە بەشەكانی باكوور و باشوور لە سۆلیدار لەگەڕخست. هێزەكانی ڕووسیا لە مۆڵگەكانی دووژمن دەدەن. هێزە هێرشبەرەكان لە شارەكەدا لەشەڕدان”.

پێشتر گروپی سەربازی “ڤاگنەر”، كۆنترۆڵكردنی ئەو شارە بچوكەی لە خۆرهەڵاتی ئۆكراینا ڕاگەیاندبوو.

گانا مالیار جێگری وەزیری بەرگری ئۆكراینا لەڕێی “تێلیگرام”ەوە، ئاماژەی بە بەردەوامبوونی شەڕێكی توند كردبوو لە سۆلیدار و ڕایگەیاندبوو،”ڕووسەكان هەوڵیاندا بەرگرییەكانی ئۆكراینا ببەزێنن و بەتەواوەتی دەست بەسەر شارەكەدا بگرن، بەڵام سەركەوتوو نەبوون”.

 

هەڵمەتی دەست بەسەردا گرتنی ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا و (مەلیكە) دەستی پێكرد
پێشت هەڵمەتی دەست بەسەردا گرتنی ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا و (مەلیكە) دەستی پێكرد
گرنگترین سوودە تەندروستیەكانی ترخێنە
دواتر گرنگترین سوودە تەندروستیەكانی ترخێنە
پەیوەندیدار