گرنگترین سوودە تەندروستیەكانی ترخێنە


پسپۆڕێكی زانستی خۆراك ڕایدەگەیەنێت ، ترخێنە یەكێكە لە خواردنە ناسراوەكانی خوانی كوردەواری بە تام و چێژەكان بە تایبەت لە وەرزی زستان و كاتی سەرماو سۆڵە، لە هەمان كات دا كۆمەڵێك سوودی تەندروستی هەیە.

د.كامەران ڕەسوڵ ژاژڵەیی، پسپۆڕی زانستی خۆراك بڵاویكردەوە، لەگەڵ ئەوەی ترخێنە یەكێكە لە خواردنە ناسراوەكانی خوانی كوردەواری بە تام و چێژەكان بە تایبەت لە وەرزی زستان، هەروەها بە كەڵكە بۆ دابەزاندنی كێش لە كاتی ڕێجیم و ڕێگریكردن لە قەڵەو بوونەوە و زۆری كێش.

گرنگترینیان ئەمانەن :
١ بەهێزكردنی كۆئەندامی بەرگری لەش و خۆپاراستن لە هەڵامەت و پەتای وەرزیەكان .
٢ یارمەتی گەرم كردنەوەی جەستە و تەحەموول كردنی سەرما ئەدات بێجگە لە پێدانی وزە بە لەش .
٣ بە كەڵكە بۆ دابەزاندنی كێش لە كاتی ڕێجیم و ڕێگری كردن لە قەڵەو بوونەوە و زۆری كێش : چونكە بڕێكی كەم كالۆری تێدایە و دەوڵەمەندە بە ماددە ڕیشاڵیەكان و ئاو و مرۆڤ هەست بە تێری دەكات .
٤ بەهێز كردنی یادەوەری و كاراكردنی خانەكانی مێشك و كۆئەندامی دەمار .
٥ كاراكردنی كردنی كۆئەندامی هەرس و ڕێگە گرتن لە قەبزی ۰
٦ خۆپاراستن له كەمی ماددەی ئاسن و كەمخوێنی و چارەسەركردنی .
٧ یارمەتی خۆپاراستن لە نەخۆشیەكانی دڵ و تەسك بوونەوەی خوێنبەرەكان ۰
۷ خۆپاراستن لە هەندێك جۆری شێرپەنجە .
۸ ڕێگری كردن لە نەخۆشی نەرم بوونەوەی ئێسك و كەم كردنەوەی نیشانەكانی ۰

لە ئۆكراینا خوێناویترین شەڕ بەڕێوەدەچێت
پێشت لە ئۆكراینا خوێناویترین شەڕ بەڕێوەدەچێت
داهاتی سلێمانی بۆ نیوە كەم دەكات
دواتر داهاتی سلێمانی بۆ نیوە كەم دەكات
پەیوەندیدار