هەڵمەتی دەست بەسەردا گرتنی ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا و (مەلیكە) دەستی پێكرد



وتەبێژی هاتو,چۆی گەرمیان ڕایدەگەیەنێت، لەمەودوا هەر ئۆتۆمبێلێكی بێ سەرەتا یان (مەلیكە) بكەوێتە مەفرەزەكانیانەوە دەستی بەسەردا دەگرن و دەشڵێت: “لەماوەی ڕابردوودا ٨١٥ ئۆتۆمبێل كۆدیان پێدراوە”.

سامان عەلی، وتەبێژی هاتووچۆی گەرمیان لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە، ڕۆژانە ڕێژەیەكی بەرچاو ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا و خوار مۆدێل لە پارێزگاكانی باشوور و خوارووی عیراقەوە دەهێندرێنە گەرمیان و دەفرۆشرێنەوە، بۆیە ئیتر هەر ئۆتۆمبێلێكی خوار مۆدێل و بێ سەرەتا بكەوێتە مەفرەزەكانیانەوە دەستی بەسەردا دەگرن.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، كە لەماوەی ڕابردوودا ٨١٥ ئۆتۆمبێل كۆدیان پێدراوە بۆ كۆكردنەوەی ئامارییان و بەخاوەنەكانیشیان وتراوە، كە ئەو ئۆتۆمبێلانە بەكارنەهێنن تا وەزارەتی ناوخۆ چارەسەریان بۆ دەدۆزێتەوە، بۆیە ئەو ئۆتۆمبێلانەشی ئەو كۆدەیان بۆ كراوە هەر دەستیان بەسەردا دەگیرێت.

بارزانی و سودانی باسی چییان كرد؟
پێشت بارزانی و سودانی باسی چییان كرد؟
لە ئۆكراینا خوێناویترین شەڕ بەڕێوەدەچێت
دواتر لە ئۆكراینا خوێناویترین شەڕ بەڕێوەدەچێت
ەیوەندیدار