بانكی ناوەندی زیاتر لە ٧٨ ملیۆن دۆلار دەخاتە بازاڕەوە



بانكی ناوەندی عیراق تەنیا ٧٨ ملیۆن دۆلاری ئەمریكایی دەخاتە بازاڕەوە كە بە بڕێكی زیاتربەراورد بە ڕۆژانی پێشوو دادەنرێت، لە هەمان كاتدا نرخی دراوەكە بەشێوەیەكی نائاسایی لە بازاڕەكانی ناوخۆدا ڕوو لە بەرزبوونەوە دەكات.

ئەمڕۆ چوار‌ شەممە، بانكی ناوەندی عیراق، بڕی ٧٨ ملیۆن و ٢٥٩ هەزار و ٢٠١ دۆلاری خستەبازاڕەوە، ئەمەش بە بڕێكی زیاتری فرۆشتنی ئەو دراوە دادەنرێت بەراورد بە ڕۆژی پێشوو.

بانكی ناوەندی دەڵێت: “لە كۆی گشتی پارەكە ٤٣ ملیۆن و ٢١٠ هەزار دۆلاری بەشێوەی كاش فرۆشراوە و ئەوی تر كە ٣٠ ملیۆن و ٤٩ هەزار و ٢٠١ دۆلار بوو بۆ پتەوكردنی ڕەسیدی بانكەكان بووە لە دەرەوەی وڵات”.

هەر لە بەیاننامەكەی بانكی ناوەندیدا هاتووە، ”لە پرۆسەكەدا ١١ بانك بۆ دابینكردنی داواكاریی پتەوكردنی ڕەسیدی دەرەوە و١١ بانك بۆ دابینكردنی داواكاریی نەختینە و ١٦٤ كۆمپانیا بەشدارییان كردووە، هەر دۆلارێكیش بە ١٤٦٠ دینار فرۆشراوە.

ئێوارەی ئەمڕۆ چوار‌ شەممە، نرخی دۆلار لە بازاڕەكانی ناوخۆدا بەشێوەیەكی بەرچاو ڕووی لە بەرزبوونەوە كرد و نرخی ١٠٠ دۆلار لە ١٦٠ هەزار دینار نزیكبۆوە.

 

عيراق ئامادەیە مووچەی هەموو فەرمانبەرانی هەرێم بخرێتە سەر بەغدا بەڵام هەرێم ڕازی نابێت
پێشت عيراق ئامادەیە مووچەی هەموو فەرمانبەرانی هەرێم بخرێتە سەر بەغدا بەڵام هەرێم ڕازی نابێت
شەپۆلێكی تری بارانبارین بەڕێوەیە
دواتر شەپۆلێكی تری بارانبارین بەڕێوەیە
ەیوەندیدار