عيراق ئامادەیە مووچەی هەموو فەرمانبەرانی هەرێم بخرێتە سەر بەغدا بەڵام هەرێم ڕازی نابێت



ئەندامێكی پەڕلەمانی عیراق ڕایدەگەیەنێت، عێراق ئامادەیە مووچەی هەموو فەرمانبەرانی هەرێم بخرێتە سەر بەغدا، بەڵام هەرێم ڕازی نابێت.

سۆران عومەر، ئەندامی پەڕلەمانی عیراق بە (خەڵك) ی ڕاگەیاند، نوسراوی وەزارەتی دارایی ژمارە (٢٦٣١٤ لە ٢٨/٦/٢٠٢١) هەیە، كە ئاراستەی هەرێمی كوردستانی كردووە تا ڕاژەی هەموو فەرمانبەرانی مەدەنی و سەربازی بگوازرێتەوە سەر عێراق، كە ئەمە لە قازانجی خەڵكە نایكەن، ئەوەی لەقازانجی نوخبەی دەسەڵاتە بۆ بەردەوامییان لەناشەفافیەت دا ئەوە دەكەن.

وتیشی ،”دەسەڵاتی هەرێم هەمیشەش چاوەڕێی ئەوەن بڕە پارەیەك لەبەغداوە وەربگرن بۆ چەند مانگێك و دواتر قەیرانەكانی مووچە و سوتەمەنی بخەنە ئەستۆی بەغدا و بەردەوامی بدەن بەناشەفافیەت زیانی خەڵك و قازانجی خۆیان”.

بۆ بەدواداچوونی چەند بابەتێكی پەیوەست بە هەرێمی كوردستان لە بودجەی ٢٠٢١و پرۆژە بودجەی ٢٠٢٣ وەزیری دارایی عێراق وەڵام دەداتەوە.
1. لەسەر سەرفكردنی 150 ملیار دینار پارەی یەدەگی فریاكەوتن لەبودجەی ساڵی ٢٠٢١ وەزیری دارایی لیستی چۆنێتی سەرف كردنەكەی ناردووە بڕی ١٤١ ملیارو ٥٧٢ ملیۆن دیناریان سەرف كردووە تەنها ٢ ملیاری بۆ لافاوەكەی شاری هەولێر هاتووە.

2. لەسەر بەشەبودجەی هەرێم لەیاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢٣ وەزارەتی دارایی ئاماژە بەوەدەكات لیژنەیەكی باڵا پێكهێنراوە بۆ گفتوگۆ لەگەڵ شاندی هەرێم لەپێناو چارەسەری كێشە هەڵپەسێراوەكان لەگەڵ هەرێم و دیراسەی بڕیاری دادگای فیدراڵیان كردوە تاكو داخڵی پرۆژە یاسای بودجەی ٢٠٢٣ی بكەن.

3. لەسەر ئەوەی كێ پابەند نەبووە بە یاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢١ تاكو بەشەبودجەی هەرێم بێت، وەزیری دارایی وەڵامی داوەتەوە و بەڵگەنامەی ئەوەی ناردووە كە داوای چییان لەهەرێمی كوردستان كردووە بەڵام هەرێم ئەنجامی نادات.

بەپێی یاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢١ باشترین بڕگەو مادە لەیاساكە بۆ هەرێمی كوردستان دانراوە، مەرجی جێبەجێ كردنەكەشی لەسەر هەرێم بووە یەكێك لەوانە:

دیوانی چاودێری عێراق و هەرێم وردبینی حساباتی نێوان هەرێم و بەغدا لەساڵی ٢٠٠٤ تاكو ٢٠٢٠ بكەن، ئەو بڕە نەوتەی لەسەر هەرێم دانراوە بیدات بەسۆمۆ بیفرۆشێ، نیوەی داهاتی ئیتحادی بدەن بەبەغدا، ڕەنگە بڵێن ئەمانە قورسە، ئەگەر گەندەڵی لەم بابەتەدا نەبێت هیچ قورس نیە، چونكە لەبەرامبەر ئەمەدا هەموو فەرمانبەرانی هەرێم بە مەدەنی و سەربازی دەخرێتەوە سەر عێراق و موچەی مانگانەی بەزەمانەتەوە بۆ دێت، پارەی پرۆژەكانی هەرێم دێت، پارەی وەبەرهێنان و تەشغیلی وەزارەتەكان دێت، نەوت و بەنزین و غاز وەك پارێزگاكانی ناوەڕاست و خواروی عێراقی لێ دێت.
ئەوەش
ڕەنگە حكومەتی هەرێم بڵێ ئەمە هەرێم لاوازەكات، نەخێر گەندەڵی و ناشەفافیت هەرێمی لاواز كردووە نەك دابین كردنی موچەو سوتەمەنی و پێداویستی ژیانی خەڵك.

لا يتوفر وصف للصورة.

لا يتوفر وصف للصورة.لا يتوفر وصف للصورة.

فڕۆكەكانی توركیا ناوچەیەكیان لە دهۆك بۆردومان كرد
پێشت فڕۆكەكانی توركیا ناوچەیەكیان لە دهۆك بۆردومان كرد
بانكی ناوەندی زیاتر لە ٧٨ ملیۆن دۆلار دەخاتە بازاڕەوە
دواتر بانكی ناوەندی زیاتر لە ٧٨ ملیۆن دۆلار دەخاتە بازاڕەوە
ەیوەندیدار