خۆپیشاندان لە پێنجوێن دەستیپێكرد



ئەمڕۆ چوار شەممە هاووڵاتییانی شارۆچكەی پێنجوێن بەهۆی كەمی كارەبا و سووتەمەنییەوە خۆپیشاندانیان سازكرد، قائیمقامی شارۆچكەكەش دەڵێت، داواكاری خۆپیشاندەران ڕەوایەو كاری لەسەر دەكەین.

زانا ڕەحمان قائیمقامی پێنجوێن بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، داواكارییەكانی خۆپیشاندەران ڕەوایە و داواكاری هەموومانە، ئێمە كاری لەسەر دەكەین.

ڕاشیگەیاند، ئەوەی لە توانا و دەسەڵاتماندا بێت دەیكەين، چونكە كێشەكان هی ئەمڕۆ نین و زۆر دەمێكە هەن.

دەشڵێت داواكارین حكومەتی هەرێمی كوردستان و وەزارەتی كارەبا بەدەنگمانەوە بێن، چونكە  كێشەی كارەبا و سووتەمەنی پەیوەندیيان بە یەك وەزیرەوە هەیە. .

ئاشكراشیكرد، ئێستا لە شەو و ڕۆژێكدا نزیكەی 21 كاتژمێر كارەبایان بەجۆزەی 16 ئەمپێری هەیە، كە لە بنەڕەتدا پێویست دەكات 24 كاتژمێر كارەبایان هەبێـت بەوپێیەی  ناوچەكە ساردە و بڕی كارەباكەشیان 16 ئەمپێرە.

شارۆچكەی پێنجوێن لەسنووری پارێزگەی سلێمانی ناوچەیەكی كوێستانییە و لە ڕابردوودا لەلایەن ئێرانەوە كارەبای بۆ كڕدرابوو، بەڵام دواتر حكومەتی هەرێم خۆی كارەبای بۆ دابینكرد.

سەبارەت بە سووتەمەنی زانا ڕەحمان دەڵێت، تا ئێستا هاووڵاتیانی سنوورەكە تەنها 200 لیتر نەوتیان وەرگرتووە، ئەوەش ڕێژەیەكی زۆر كەمە و داوامانكردووە زیادبكرێت، بەڵام وەڵاممان نەدراوەتەوە.

وەزارەتی دەرەوەی ئێران بانگهێشتی باڵیۆزی عێراقی كرد
پێشت وەزارەتی دەرەوەی ئێران بانگهێشتی باڵیۆزی عێراقی كرد
سەرۆك وەزیرانی هەرێم گەیشتە بەغدا
دواتر سەرۆك وەزیرانی هەرێم گەیشتە بەغدا
ەیوەندیدار