سەرۆك وەزیرانی هەرێم گەیشتە بەغدا


 

مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و شاندی یاوەری گەیشتنە بەغدا.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 11\1\2023، مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و شاندی یاوەری لە حكومەتی هەرێم سەردانی بەغدایان كرد.

مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، دوای گەیشتنی بە‌ بەغدا، لە تویتێكدا وتی، ئامادەین بۆ كاركردن لەگەڵ حكوومەتی نوێ بۆ ئاییندەیەكی باشتر.
ڕاشیگەیاند: دووبارە لە بەغداین و ئامادەین بۆ كاركردن لەگەڵ حكوومەتی نوێ بۆ بنیاتنانی ئاییندەیەكی باشتر و خۆشگوزەرانتر بۆ گەلەكانمان.

فەرمانگەی میدیاو زانیاری حكومەتی هەرێم بڵاویكردەوە، مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەت لە بەغدا، لەگەڵ هەر چوار سەرۆكایەتییەكانی عێراق، محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران، لەتیف ڕەشید سەرۆك كۆمار، محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، فایەق زێدان سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری كۆدەبێتەوە.

ئاماژە بە ئەوەش كراوە، لە كۆبونەوەكاندا، لە سەر بنەمای دەستوور و ڕێككەوتنی لایەنەكان بۆ پێكهێنانی حكومەت و كارنامەی وەزاری، گفتوگۆ دەربارەی چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدراڵ دەكرێت.

خۆپیشاندان لە پێنجوێن دەستیپێكرد
پێشت خۆپیشاندان لە پێنجوێن دەستیپێكرد
لە هێرشێكدا لە پاریس شەش كەس بریندار بوون
دواتر لە هێرشێكدا لە پاریس شەش كەس بریندار بوون
پەیوەندیدار