وەزارەتی دەرەوەی ئێران بانگهێشتی باڵیۆزی عێراقی كرد



 

وەزارەتی دەرەوەی ئێران، وەك ناڕەزایەتیی دەربڕین لەھەمبەر بەكارھێنانی گوزارەی پاڵەوانێتیی” ٢٥مین جامی كەنداوی عەرەبی” لە بەسرە، باڵیۆزی عێراق لە تاران، نەسیر عەبدولموحسینی بانگھێشتكردووەو جەخت لە نیگەرانییەكانی ئێران لەوبارەیەوە كراوەتەوە.

ئاژانسی ھەواڵیی فەرمی ئێران بڵاوی كردەوە كە وەزیری دەرەوەی ئێران، حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاھیان رایگەیاندووە، وەك ناڕەزایەتیی دەبڕین لەھەمبەر بەكارھێنانی گوزارەی پاڵەوانێتیی” ٢٥مین جامی كەنداوی عەرەبی”، باڵیۆزی عێراق لە تاران، نەسیر عەبدولموحسین بانگھێشتی وەزارەتی دەرەوەی ئێران كراوە.

دەشڵێت “كاردانەوەی ھەستیاریی گەلی ئێرانمان بەرامبەر بە بەكارھێنانی ئەو گوزارەیە، بە لایەنی عێراقی نیشانداوە”.

حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاھیان دەشڵێت “سەرۆكوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی (ئەم ھەڵەیە)ی لە گوتارێكدا كە بەم دواییە بڵاوكردووەتەوە، راستكردووەتەوە”.

راشیگەیاندووە “سەرباری ئەوەی پەیوەندی ستراتیجیی، برایانە و قۆڵمان لەگەڵ عێراقدا ھەیە، بەڵام بەڕوونی ناڕەزایەتیی خۆمان لەسەر ئەو پرسە نیشانداوە و باڵیۆزی عێراقمان لە تاران بانگھێشتی وەزارەتی دەرەوە كردووە و نیگەرانیی و ھەستیاریی گەلی ئێرانمان لەوبارەیەوە نیشانداوە”.

لە شەشی ئەم مانگە بەبۆنەی دەستپێكردنی پاڵەوانێتی “٢٥مین جامی كەنداوی عەرەبی” سەرۆكوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی لە دەستپێكی یارییەكانی جامی كەنداودا، گوزارەی “كەنداوی عەرەبی” بەكارھێنا، ئەوەیش ناڕەزایەتیی ئێرانی لێكەوتەوە.

چۆن خۆت لە تەزین دەپارێزیت؟
پێشت چۆن خۆت لە تەزین دەپارێزیت؟
خۆپیشاندان لە پێنجوێن دەستیپێكرد
دواتر خۆپیشاندان لە پێنجوێن دەستیپێكرد
ەیوەندیدار