چۆن خۆت لە تەزین دەپارێزیت؟


لەوەرزی زستاندا كاتێك پلەی گەرما بۆ خوار سفر دادەبەزێت، ئەگەری نەخۆشی سەرمابردن و تەزین دروستدەبێت، لەم نەخۆشییەدا بەشە دەركەوتووەكانی لەشی مرۆڤ وەك پەنجەی دەست و قاچ لوت و گوێچكە، دەیبەستێت و چیتر خوێن پیایدا هاتوچۆ ناكات.

نەخۆشەكە هەست بە مێرولەكردن و سڕبوون دەكات، دواتر ڕەنگی پێستی سوردەبێتەوە و هەڵدەئاوسێت، ئەگەر فریای خۆی نەكەوێت، ڕەنگی شین و ڕەش دەبێتەوە و ئاوسانەكەی زیاتر دەبێت و هەست بە ئازار دەكات.

ئەم جۆرە نەخۆشییە زیاتر لەوكەسانەدا دەردەكەویت كە لە كاتی سەرمادا لە دەرەوەی ماڵەوەن، وەك سەرباز و شاخەوان و كەسانی بێ ماڵ و حاڵ و سەرخۆش.

ئەگەر بەركەوتوەكە زوو فریای خۆی نەكەوێت، نەخۆشییەكەی توندتر دەبێت و مەترسی لەسەر ژیانی دروستدەكات، گرنگترین ماكی ئەم نەخۆشییە دابەزینی پلەی گەرمی جەستەی نەخۆشەكە( hypothermia ) و هەڵئاوسانی بەشە بەركەوتوەكانی جەستەیەتی( compartment syndrom) .

خۆپاراستن..
لە زستاندا جل وبەرگی گەرم لەبەر بكە.
ئەگەر لە زستاندا چوویتە دەرەوەی ماڵ خواردن و شلەمەنی باش بخۆ.
لە شوێنی كاردا بجوڵێ و مەوەستە.
ئەو كەسانەی نەخۆشی شەكرەیان هەیە یان جگەرەكێشن، نابێت خۆیان بەرسەرما بدەن.

چارەسەر..
بە گەرمكردنەوەی سەرتاپای جەستەی نەخۆشەكە دەستپیدەكات..
داپۆشینی بە بەتانی و لێفە.
پێدانی شلەمەنی گەرم.
ناردنی بۆ نەخۆشخانە بۆ ئەوەی چارەسەری نەخۆشییەكەی تەواوبكات.

ئامادەكردنی د.فایەق محەمەد گوڵپی، پزیشكی هەناوی

بانکی نێودەوڵەتی هۆشداری لە داڕمانێکی ئابووری جیهانی دەدات
پێشت بانکی نێودەوڵەتی هۆشداری لە داڕمانێکی ئابووری جیهانی دەدات
وەزارەتی دەرەوەی ئێران بانگهێشتی باڵیۆزی عێراقی كرد
دواتر وەزارەتی دەرەوەی ئێران بانگهێشتی باڵیۆزی عێراقی كرد
پەیوەندیدار