بانکی نێودەوڵەتی هۆشداری لە داڕمانێکی ئابووری جیهانی دەدات



بانکی نێودەوڵەتی، دەڵێت هەر شۆکێکی نەرێنی بۆ ئابووری جیهانی لە ساڵی ٢٠٢٣دا، دەتوانێت ببێتە هۆی پاشەکشەیەکی گەورە و لەمبارەیەشەوە هۆشداریدا.

 

بانکی نێودەوڵەتی، لەڕاپۆرتێکدا ئەوەیخستووەتەڕوو؛ لە نێوان بەرزبوونەوەی هەڵاوسان و ڕێژەی سوود و دابەزینی ئاستی وەبەرهێنان و شەڕی بەردەوامی ڕووسیا لە ئۆکراین، ئابووری جیهانی لە دۆخێکی ناجێگیردایە.

 

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە: ” سێ ساڵ دوای دەرچوون لە پاشەکشەی ئابووری بەهۆی  پەتای کۆرۆنا، گەشەی ئابووری جیهانی تا ئەو ڕادەیە خاو بووەتەوە کە بە شێوەیەکی مەترسیدار لە پاشەکشەیەکی مەترسیدا نزیک بووەتەوە “.

 

بانکی نێودەوڵەتی پێشبینی دەکات، کە ئابووری جیهانی لە ساڵی ٢٠٢٣دا تەنها بە ڕێژەی لەسەدا ١،٧ گەشە بکات، لە کاتێکدا لە ڕاپۆرتی مانگی حوزەیرانی ساڵی ڕابردوویدا، پێشبینی ڕێژەی گەشەسەندنی بە لە٪٣ خستبووە ڕوو.

 

بەپێی ئامارەکانی بانکی نێودەوڵەتی لەماوەی ٣٠ ساڵی ڕابردوودا تەنها قەیرانی دارایی ساڵی ٢٠٠٩ و پەتای کۆڤید -١٩ لە ساڵی ٢٠٢٠ دۆخی ئابووری جیهانی شڵەژان و بەرەو داڕمان بردووە و پێشبینیش دەکات بۆ ساڵی ٢٠٢٣ دۆخی ئابووری دژوارتر لەو چەند قەیرانە بێت کە بەرۆکی جیهانیان گرتووە.

 

بانکی نێودەوڵەتی بە لەبەرچاوگرتنی نەخوازراوی دۆخی جیهان لەسەر بارودۆخی ئابووری، پێی وایە هەر پێشهاتێکی نەرێنی نوێ – وەک هەڵاوسانێکی بەرزتر لەوەی هەیە یان بەرزبوونەوەی لەناکاوی ڕێژەی سوود و سەرهەڵدانەوەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، یان پەرەسەندنی گرژییە جیۆپۆلیتیکییەکان – دەتوانێت پاڵ بە ئابووری جیهانی بەرەو پاشەکشە بنێت.

 

پێشبینی دەکرێت ئابووری جیهانی بە ڕێژەی لە ساڵی ٢٠٢٣دا تەنها بەڕیژەی ٪١،٧ گەشە بکات.

لە ئێران 153 كەس دەستگیركران
پێشت لە ئێران 153 كەس دەستگیركران
چۆن خۆت لە تەزین دەپارێزیت؟
دواتر چۆن خۆت لە تەزین دەپارێزیت؟
ەیوەندیدار