ڕۆیتەرز: بەریتانیا تووشی گرانی دەبێت



ئاژانسی نێودەوڵەتی ڕۆیتەرز بۆ هەواڵەكان ڕایدەگەیەنێت، ئابوری بەریتانیا دووچاری خاوبوونەوەیەكی هاوشان بە هەڵاوسان دەبێت لە بەهای دراو لەماوەی ئەمساڵ، ئاماژە بە بەرزبوونەوەی ڕێژەكەشی دەكات بۆ سەرو 10% كە بەپێی ئاژانسەكە بێت، گەورەترین تەنگژەی گوزەران لەماوەی دەیان ساڵی ڕابردوودا لە وڵاتەكەدا دەخولقێنێت.


ڕۆیتەرز لە زاری سەنتەری “نیلسین ئای كیو” بۆ توێژینەوەكانی بازاڕ بڵاویكردەوە:”خاوبوونەوە و هەڵاوسان لە بازاڕی بەریتانی لەماوەی چەند ڕۆژی داهاتوودا لە بازاڕەكانی بەریتانیا دەردەكەون، لەگەڵ پاشەكشەكردنی توانای هاووڵاتیان لە بازاڕكردن و دابەزینی توانای كڕینیان، ئەمەش بە گەورەترین پاشەكشە دادەنرێت لەسەر ئاستی گوزەران كە بەریتانیا لە ساڵی 1950وە بەخۆوەی دەبینێت”.

ڕۆیتەرز نوسیویەتی:”ڕەوشی ژیان لەماوەی ساڵی 2023 بۆ خێزانە بەریتانییەكان زۆر قورس دەبێت، بەو هۆیەی 33%ی خەڵك توانای ئەوەیان نابێت پێداویستییە سەرەكییەكانی ژیان دابین بكەن و تەنیا 5%ی خێزانەكان دەتوانن بە باشی بژین، بەڕەچاوكردنی ئەوەی كە بەردەوام ئەوانیش دەبێت ئاگایان لە گیرفانیان بێت”.

وەك ڕۆیتەرز دەڵێت:”نرخی كاڵا و خۆراك لەم مانگەدا بەرزبوونەوەی بەخۆوەبینی و ڕێژەی بەرزبوونەوەكەش گەیشتە 10.9%، ئەمەش بووە مایەی كەمبوونەوەی ڕێژەكانی كڕین و پاشەكشەكردنی توانای هاووڵاتیانی بەریتانی لەڕووی كڕینی پێداویستییەكانیان، بە تایبەت پێداویستییە خۆراكییەكان كە بە سەرەكیترین پێداویستییەكانی ژیانی ڕۆژانە دادەنرێت و خۆی لە مەترسیدا دەبینێتەوە، بەهۆی ئەو تەنگژە ئابوورییەی ڕووی لە شانشینی یەكگرتوو كردووە”.

بەپێی زانیارییەكانی ئاژانسەكە، تەنگژەی ئابووری بەریتانیا لەمساڵدا بەردەوام دەبێت و بەرز و نزمی بەخۆوەدەبینێت، پێشبینیش دەكرێت لەگەڵ یەكەم مانگی ساڵی 2024ی داهاتوو، كرانەوە بەخۆوەببینێت.

 

“پێش بەكارهێنانی گۆشتی قەل و قاز ٢٤ كاتژمێر لە بەفرگردا دایبنێن”
پێشت “پێش بەكارهێنانی گۆشتی قەل و قاز ٢٤ كاتژمێر لە بەفرگردا دایبنێن”
“گرێبەستی ٥٠ ساڵەی نەوتی هەرێم كێشە بۆ بودجەی عێراق دروست دەكات”
دواتر “گرێبەستی ٥٠ ساڵەی نەوتی هەرێم كێشە بۆ بودجەی عێراق دروست دەكات”
ەیوەندیدار