“گرێبەستی ٥٠ ساڵەی نەوتی هەرێم كێشە بۆ بودجەی عێراق دروست دەكات”



پەرلەمانتارێكی نزیك لە نوری مالكی كاتی پەسەند كردنی بودجەی ئەمساڵی عێراق ئاشكرای دەكات و دەڵێت: “ناكۆكی نێوان ناوەند و هەرێمی كوردستان بەردەوامە و پێویستی بە بڕیارێكی بوێرانەیە”.

عەبدولهادی موحان، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بۆ ئاژانسی (ئیرس نیوز) ڕایگەیاندووە، پەسەند كردنی یاسای بودجە دەكەوێتە مانگی حوزەیران یان دواتر ئەوەش بەهۆی ناكۆكی توندی نێوان هەرێم و ناوەند، هەروەها بەهۆی بەرنامەی سەرۆك وەزیران بەپێی بەرنامەی حكومەت بۆ جێگیر كردنی هەندێك ماددە لە بودجەدا.

ئاماژەی بەوەشكردووە، ناكۆكی نێوان هەرێمی كوردستان و عێراق تا ئێستا چارەسەر نەبوو، چونكە كوردستان نەوتەكەی بۆ ماوەی ٥٠ ساڵ بە توركیا فرۆشتووە و پارەیەكی زۆری وەرگرتووە تاوەكو ساڵی ٢٠٢٤.

بە وتەی ئەو پەرلەمانتارە، “هەرێمی كوردستان خاوەنی یەك بەرمیل نەوت نییە تاوەكو بیداتە حكومەتی ناوەندی و پابەندییەكانی جێبەجێ‌ بكات”.

موحان وتویەتی، “هەرێمی كوردستان ڕێگا نادات بە حكومەتی عێراق دەستوەردان بكات و كۆنتڕۆڵی سەرجەم دەروازە سنوورییەكان بكات، هەروەها زانیاری لەسەر باج و ڕسوماتەكانی ناو هەرێم نادات بە حكومەتی فیدڕاڵی و ڕێگەش نادات بە دیوانی چاودێری دارایی فیدڕاڵی بۆ چوونە ناو هەرێم بۆ وردبینی سەرجەم زانیارییەكان و لیستی فەرمانبەران”.

عەبدولهادی موحان دەشڵێت: “ئەو كێشانە پێویستیان بە بڕیاری بوێرانەی كوتلە سیاسییەكان و سەرۆك وەزیران هەیە هەروەها لیژنەی دارایی تاوەكو بتوانرێت بودجە تێپەڕێنرێت”.

 

ڕۆیتەرز: بەریتانیا تووشی گرانی دەبێت
پێشت ڕۆیتەرز: بەریتانیا تووشی گرانی دەبێت
هەر یاریزانێكی هەڵبژاردەی عیراق ٧ هەزار دۆلار وەردەگرێت
دواتر هەر یاریزانێكی هەڵبژاردەی عیراق ٧ هەزار دۆلار وەردەگرێت
ەیوەندیدار