“پێش بەكارهێنانی گۆشتی قەل و قاز ٢٤ كاتژمێر لە بەفرگردا دایبنێن”


هەر لە سەرەتای دەستپێكردنی وەرزی پاییز و تا كۆتایی زستان خواست لەسەر گۆشتی پەلەوەرەكانی وەك (قەل و قاز) لە كوردستان ڕوو لە زیادبوون دەكات و پزیشكێكی ڤێتەرنەری ڕێنمایی هاووڵاتیان دەكات، پێش بەكارهێنانی گۆشتەكەیان ٢٤ كاتژمێر لە بەفرگردا دایبنێن.

د. لۆنا خالید، پزیشكی ڤێتەرنەری ئاماژەی بەوەكردووە، بۆ هەڵبژاردنی قەلێك یان قازێكی تەندروست پێویستە بۆ ماوەی دوو خوولەك لە ڕووی دەرەوە چاودێری پەلەوەرەكە بكرێت ئەگەر لاواز بوو نەیتوانی بەپێوە بوەستێت یان سەری ئاوسابوو یاخود جوڵەی كەم بوو ئەوا دیارە، كە تەندروست نیە و نەخۆشە.

دەشڵێت: “پێویستە لە كاتی سەربڕیندا تەواوی خوێنەكەی بڕوات و دواتر بۆ ماوەی ٢٤ كاتژمێر لە بەفرگردا دابنرێت بۆ ئەوەی بەها خۆراكییەكانی لەدەست نەدات”.

ئاماژەی بەوەشكردووە، نابێت بۆ بەكارهێنانی ڕاستەوخۆ بە بەستوویی بخرێتە سەر ئاگر یاخود بە ئاوی گەرم خاو بكرێتەوە بەڵكو دەبێت چەند كاتژمێرێك پێش ئامادەكردنی لە بەشی خوارەوەی سەلاجەكەدا دابنرێت و دواتر ئامادە بكرێت.

بەغدا ٤٠٠ ملیار دینارەكە ڕەوانەی هەرێم دەكات
پێشت بەغدا ٤٠٠ ملیار دینارەكە ڕەوانەی هەرێم دەكات
ڕۆیتەرز: بەریتانیا تووشی گرانی دەبێت
دواتر ڕۆیتەرز: بەریتانیا تووشی گرانی دەبێت
پەیوەندیدار