هەر یاریزانێكی هەڵبژاردەی عیراق ٧ هەزار دۆلار وەردەگرێت



لە دوای بردنەوە لە سعودیە، لە گەڕی دووەمی گروپی یەكی جامی “كەنداو ٢٥”، یاریزانانی عیراق خەڵات دەكرێن.

یەكێتی تۆپی پێی عیراق لە پاش ستایشكردنی ئاستی یاریزانان لە یارییەكەدا بڕیاریدا ٣ هەزار دینار بۆ هەر یاریزانێك خەرج بكات، وەك ڕێزگرتن لەو هەوڵەی خستیانەگەڕ لە یارییەكەیان بەرامبەر بە سعودیە، وەزارەتی وەرزش و لاوانیش بڕی ٤ هەزار دیناری بۆ هەر یاریزانێك خەرج كرد و بڕی پاداشتەكان بۆ هەر یاریزانێك گەیشتە ٧ هەزار دۆلار كە هاندانە لەپێناو تەواوكردنی كاروانەكە.

دوێنێ‌ ئێوارە، هەڵبژاردەی عیراق لە كەشێكی باراناوی نالەباردا لە یاریگای “جذع النخلة” لە بەسرە، توانی بە ئەنجامی ٢-٠ لە سعودیە بباتەوە و بە كۆكردنەوەی ٤ خاڵ ببێتە یەكەمی ڕیزبەندی گروپەكەی.

 

“گرێبەستی ٥٠ ساڵەی نەوتی هەرێم كێشە بۆ بودجەی عێراق دروست دەكات”
پێشت “گرێبەستی ٥٠ ساڵەی نەوتی هەرێم كێشە بۆ بودجەی عێراق دروست دەكات”
پارەی ئاو بۆ ئەو ماڵانەی پێوەریان نییە كەم دەكرێتەوە
دواتر پارەی ئاو بۆ ئەو ماڵانەی پێوەریان نییە كەم دەكرێتەوە
ەیوەندیدار