هەڕەشەی بڕینی کارەبای ناوبازاڕ دەکرێت


بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی داوا لە دوکاندارەکانی ناو بازاڕ دەکات هاوبەشى بکەن، بە پێچەوانەوە کارەباکەیان دەبڕدرێت.

ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی لە پەڕەی فەرمی خۆی ئاگاداری بە خاوەن دوکانەکانی ناوبازاڕی سلێمانی دا، تا لە ماوەی حەوت ڕۆژدا سەردانی بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای سلێمانی لە پشت دادگای سلێمانیدا لە شەکرەکە بکەن و بە فەرمی هاوبەشی کارەبا بکەن.

هاوکات لە ئەگەری سەردانینەکردن و هاوبەشینەکردندا هەڕەشەی بڕینی کارەباکەیان دەکات، لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە:

“ئاگادارى خاوه‌ن دوكانه‌كانى ناوبازاڕى سلێمانى دەکەینەوە، کە تا ئێستا بەفەرمى هاوبەشیان نەکردووە و کارەبایان هەیە، لە ماوەى ٧ ڕۆژدا سەردانى بەڕێوەبەرایەتى دابەشکردنی کارەباى سلێمانى بکەن لە پشت دادگاى سلێمانى، بەپێچەوانەوە کارەباکەیان دەبڕدرێت”.

 

 

ڕووسیا: ڕووبەڕووی ناتۆ بووینەوە
پێشت ڕووسیا: ڕووبەڕووی ناتۆ بووینەوە
هەدەپە دادگاییدەكرێت
دواتر هەدەپە دادگاییدەكرێت
پەیوەندیدار