هەدەپە دادگاییدەكرێت



 

ئەمڕۆ سێشەممە 10/1/2023 دادگای دەستووری توركیا لەسەر سكاڵای داواكاری گشتی بۆ داخستنی پارتی دیموكراتی گەلان هەدەپە كۆدەبێتەوە.

لەگەڵ نزیكبوونەوەی هەڵبژاردنەكانی توركیا و ئەگەری پێشخستنی وادەی هەڵبژاردنەكان، دەسەڵاتی توركیا گووشارەكانی بۆ سەر ئۆپۆزسیۆن و كورد چڕكردووەتەوە.

ئەمڕۆ لە دانیشتنی دادگای دەستووریی توركیادا بەكر شاهین، سەرۆكی داواكاریی گشتیی لە دادگای باڵای توركیا، بە شێوەیەكی زارەكیی بۆچوونی خۆی سەبارەت بە داخستنی هەدەپە دەردەبڕێت‌و دوای ئەوەش هەدەپە بەرگریی لە خۆی دەكات.

چاوەڕێدەكرێت دادگای دەستووری توركیا بڕیاری خۆی بدات بە داخستنی هەدەپە یان ڕەتكردنەوەی داواكارییەكە.

ئەوە لە كاتێكدایە ڕۆژی پێنج شەممەی ڕابردوو دادگەی دەستووری توركیا لەسەر داوای داواكاری گشتی بوودجەی هەدەپەی بڕی.

لە ماوەی هەفتەیەكدا بڕیارەكەی ئەمڕۆ دەبێتە دووهەم بڕیاری دادگەی دەستووری لەسەر هەدەپە.

هەڕەشەی بڕینی کارەبای ناوبازاڕ دەکرێت
پێشت هەڕەشەی بڕینی کارەبای ناوبازاڕ دەکرێت
ئەمریکا فڕۆکەی سیخوڕی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بڵاو دەکاتەوە
دواتر ئەمریکا فڕۆکەی سیخوڕی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بڵاو دەکاتەوە
پەیوەندیدار