ئەمریکا فڕۆکەی سیخوڕی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بڵاو دەکاتەوە



ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی ستار ئاند ستریپی ئەمریکایی، کە تایبەتە بە کاروباری سەربازی ئاشکرایکردووە، ئەمریکا سێ فڕۆکەی نوێی لە جۆری، (A-11 Battlefield) بۆ بواری سیخوڕیکردن و پەیوەندییەکانی هێزی ئاسمانی ئەمریکا لە ئاسمانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بڵاوە پیکردووە، بەمەبەستی فراوانکردنی مەودای پەیوەندییەکان بۆ یەکە تایبەتەکانی و هاوبەشە سەربازییەکانی لە ناوچەکەدا.

 

لە ڕاپۆرتەکەدا، ئاماژە بەوەدراوە، “فڕۆکە سیخوڕییە نوێیەکە لە بنکەی ئاسمانی شازادە سوڵتان لە سعودیە نیشتووەتەوە، و بە سیستمی BICN تەیارکراوە، بەو پێیەی وەک مانگێکی دەستکردی نزم لەسەر زەوی لە سعودیە کاردەکات”.

 

ئەم فڕۆکانە بواری پەیوەندییەکان فراوان دەکات و ڕێگە بە گواستنەوەی زانیاری دەدات لە نێوان سیستمی فڕۆکە جیاوازەکاندا و ئاماژە بۆ یەکەکان دابین دەکات.”

 

بەپێی ڕاپۆرتەکە، “یەکێک لە ئەرکەکانی فڕۆکە سیخوڕییە ئەمریکاییەکە پەیوەندیکردنە بە ناوەندەکانی ئۆپەراسیۆنی دوور، یان هەماهەنگیکردنی پشتیوانی ئاسمانی نزیک بەبێ دامەزراندنی پەیوەندیی لەگەڵ مانگە دەستکردەکان.

 

فڕۆکەکان لە ناوچە سەختەکاندا بینراون، بەتایبەت لە کەناراوەکانی سووریا و لوبنان و ناوچەکانی دیکەدا “.

 

هێزی ئاسمانی ئەمریکا لە بەیاننامەکەدا ئاماژەی بەوەکردووە، فڕۆکەکان، لەلایەن یەکەی پشکنینی پەیوەندیی ئەلیکترۆنیی 430 بەڕێوەدەچێت.

 

لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، “بنکەی ئاسمانی سوڵتانی سعودی، لە باشووری ڕیاز، وەک خاڵی سەرەکی بۆ هاوکاری سەربازی ئەمریکا و سعودیە، نوێنەرایەتی دوایین نوێکارییەکان دەکات لە بواری فڕۆکەی سیخوڕی و هەواڵگری لە ناوچەکەدا”.

هەدەپە دادگاییدەكرێت
پێشت هەدەپە دادگاییدەكرێت
گەشتیارانی عەرەب بۆ بینینی بەفر دەچنە چیای گۆیژە
دواتر گەشتیارانی عەرەب بۆ بینینی بەفر دەچنە چیای گۆیژە
ەیوەندیدار