گەشتیارانی عەرەب بۆ بینینی بەفر دەچنە چیای گۆیژە



 

پلەكانی گەرما لە ناوچە بەرزەكانی دەورووبەری سلێمانی دابەزینی بەخۆوە بینیوە و بەفریان لێ باریوە.

بەفر بارین سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ٩ی كانوونی دووەمی ٢٠٢٣، لەسەر چیای گۆیژە دەستیپێكرد و چیاكەی سپی پۆش كردووە.

گەنجان و منداڵان پەیتا پەیتا بۆ بەسەربردنی كاتێكی خۆش و بەمەبەستی شەڕەتۆپەڵ لە خوێندنگەكان و زانكۆكانەوە دەچنە سەر چیاكە و دواتر بەدەم شێلم خواردنەوە دەگەڕێنەوە ماڵەوە.

چیای گۆیژە كە زۆربەی زستانان تارای زیوین دەپۆشێت و بووەتە جێگەی سەرنجی گەشتیارانی عەرەب و لە شارەكانی بەسڕە، بەغدا، نەجەف و چەند ناوچەیەكی ترەوە خۆیان دەگەیەننە چیاكە، تاوەكو بێبەش نەبن لە وێنەگرتن لەگەڵ یەكەم بەفری ساڵ لە شاخەكە.

هاوشانی بەفر، تەمێكی چڕ بەرۆكی چیاكەی گرتووە و ناوبەناو سلێمانی دادەپۆشێت.

ئەمریکا فڕۆکەی سیخوڕی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بڵاو دەکاتەوە
پێشت ئەمریکا فڕۆکەی سیخوڕی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بڵاو دەکاتەوە
“ئەم هێزەی ئێستای پێشمەرگە ناتوانێت یەكبگرێتەوە”
دواتر “ئەم هێزەی ئێستای پێشمەرگە ناتوانێت یەكبگرێتەوە”
ەیوەندیدار