گەرمیان؛ لە سەر دزینی بڕێكی زۆر پارە پۆلیس تۆمەتبارێك دەستگیر دەكات



بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان ڕایدەگەیەنێت، لە سەردزینی 12ملیون دینارو4200 دۆلاری ئەمریكی پۆلیس تۆمەتبارێك دەستگیر دەكات، كە دراوسێی سكاڵاكارەكەيە.

عەلی جەمال قدووری، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان بڵاویكردەوە، كە دوای ئەوەی لە بەرواری 31/12/2022 هالوۆاتیەكی گەڕەكی كەلاری كۆنی كەلار سكاڵای هێنایە لای پۆلیس، كە لەماڵەكەیدا بڕی 12 ملیون دیناری عیراقی و 4200 دۆلاری ئەمریكی دزراوە .

ڕاشیگەیاندووە، دوای لێكۆڵینەوەو بەدواداچوون بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان توانیان تۆمەتبار، كە دراوسێی سكاڵاكارە بناسنەوە و دەستگیری بكەن .

ئاشكراشیكردووە، كە تۆمەتبار لەدایكبووی 1978 ە لەئێستادا دانی بەتاوانەكەدا ناوەو بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی 446 بەندكراوە و پۆلیس دەستی بەسەر پارەدزراوەكەدا گرتوەو دوای ڕێكاری یاسایی ڕادەستی خاوەنەكەی دەكرێتەوە.

سەدرییەكان لەم دەرگایەوە دێنەوە نێو پرۆسەی سیاسی
پێشت سەدرییەكان لەم دەرگایەوە دێنەوە نێو پرۆسەی سیاسی
“تۆڕە گەورەكەی بردنەدەرەوەی دۆلار درایە دەستەی دەستپاكی عێراق”
دواتر “تۆڕە گەورەكەی بردنەدەرەوەی دۆلار درایە دەستەی دەستپاكی عێراق”
ەیوەندیدار