نرخی زێڕ بەشێوەیەكی بەرچاو ڕووی لە بەرزبوونەوە كرد



نرخی زێڕ لە مامەڵەكانی ئەمڕۆ دوو شەممە بەشێوەیەكی بەرچاو ڕووی بە رزبوونەوە كرد، هۆكاریی ئەمەش بۆ چەند فاكتەرێك دەگەڕێتەوە كە گرنگترینیان پێشبینییەكانی بوژانەوەی ئابوریی گەورەترین بەكاربەری زێڕە لە جیهاندا، وێڕای پاشەكشەكردنی دۆلاری ئەمریكایی.


لە مامەڵەكانی ئەمڕۆدا، گرێبەستە خێراكانی زێڕ بەڕێژەی 0.42% و بۆ نزیكەی 1.873.59 دۆلار بۆ ئۆقێیەك ڕووی لە بەرزبوونەوە كرد و گرێبەستە دواخراوەكانیش گەيشتنە نزیكەی 1.878.70 دۆلار بۆ ئۆقێیەك و بەڕێژەی 0.48% بەرزبوونەوە.
بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ هاوكاتە لەگەڵ پاشەكشەكردنی دۆلار كە ئەدای دراوی ئەمریكایی دەپێوێت لەبەرامبەر 6 دراوە سەرەكییەكەی تر، بەو پێیەی بەڕێژەی 0.23% دابەزی و لە 103.407 خاڵدا جێگیربوو.

 

لە لوتكەی پاڵەوانێتی جامی كەنداودا عیراق ڕووبەڕووی سعودیە دەبێتەوە
پێشت لە لوتكەی پاڵەوانێتی جامی كەنداودا عیراق ڕووبەڕووی سعودیە دەبێتەوە
بەوێنە؛ بەفر ڕێگای چەند ناوچەیەكی هەرێم دادەخات
دواتر بەوێنە؛ بەفر ڕێگای چەند ناوچەیەكی هەرێم دادەخات
پەیوەندیدار