بەوێنە؛ بەفر ڕێگای چەند ناوچەیەكی هەرێم دادەخات



بەفر ڕێگای سەرەكی چەند ناوچەیەكی هەرێمی كوردستان دادەخات و تیمەكانی ڕێگەوبانی وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە دەستیان بە ماڵینی ئەو ڕێگایانە كردووە.

وەزارەتی ئاوەدانكردنەوەی حكومەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، تیمەكانی وەزارەت لە ئامادەباشیدان بۆ ڕاماڵینی بەفر و پاككردنەوەی ڕێگاوبانەكان لە ناوچە جیاوازەكانی ھەرێمی كوردستان.

ئاماژەی بەوەشكردووە، لەو چوارچێوەیەدا تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتی چاككردن و پاراستنی ڕێگاوبانی سۆران سەرقاڵی كاركردنن بۆ ڕاماڵینی بەفر و لێدانی خوێ لەسەر ڕێگا سەرەكیەكان و نەھێشتنی ئاستەنگی ھاتووچۆ.

ڕوونیشی كردۆتەوە، تیمەكانی ڕێگاوبان بەردەوامن لە كاركردن بۆ ماڵینی ڕێگاكانی (چۆمان – حاجی ئۆمەران) و (شێروان – سێلكێ) و (زینی وەرتێ) و (سۆران – سیدەكان).

ماوەی چەند ڕۆژێكە شەپۆلێكی بەفر و باران هەرێمی كوردستانی گرتۆتەوە و لە ناوچە شاخاوی و شارۆچكە و شارەدێیەكان بەفرێكی زۆر باریوە.

نرخی زێڕ بەشێوەیەكی بەرچاو ڕووی لە بەرزبوونەوە كرد
پێشت نرخی زێڕ بەشێوەیەكی بەرچاو ڕووی لە بەرزبوونەوە كرد
سەرۆك كۆمار و سەرۆكی یەكێتی كۆبوونەوە
دواتر سەرۆك كۆمار و سەرۆكی یەكێتی كۆبوونەوە
ەیوەندیدار