لە لوتكەی پاڵەوانێتی جامی كەنداودا عیراق ڕووبەڕووی سعودیە دەبێتەوە



عیراق و سعودیە لە لوتكەی یارییەكانی پاڵەوانێتی جامی كەنداو 25 كە لە بەسرە بەڕێوەدەچن، ڕووبەڕووی یەك دەبنەوە.

ئەمڕۆ دوو شەممە 9ی كانوونی دووەمی 2023، دوو یاریی لە پێشبڕكێی پاڵەوانێتی جامی كەنداو 25 لە بەسرە بەڕێوەدەچن، یەكەم یارییان لە كاتژمێر 4:15 لەنێوان هەردوو هەڵبژاردەی عومان و یەمەن بەڕێوەدەچن، یاریی دووەمیش كە بە ئاگرین ناودەبرێت، لەنێوان عیراق و سعودیەدایە.

یارییەكەی نێوان شێرەكانی ڕافیدەین و هەڵبژاردەی سعودیە، لە كاتژمێر 7:15 بەڕێوەدەچێت و چاوەڕوان دەكرێت جەماوەرێكی زۆر ئامادەی یارییەكە ببن كە لە یاریگای “جذع النخلة” دەكرێت.

ئەنجامی یارییەكەی نێوان عیراق و سعودیە، بۆ هەردوو هەڵبژاردە گرنگییەكی زۆری هەیە، بەو پێیەی هەردوولا بەرچاوڕوونی تەواوییان دەبێت بۆ هەنگاوەكانی داهاتوویان لە پاڵەوانێتییەكەدا.

عیراق لە یاریی یەكەمدا بە بێ‌ گۆڵ لەگەڵ هەڵبژاردەی عومان یەكسان بوو، سعودیەش كە لە هەمان گروپدایە، لە یەكەم یاریی خۆیدا توانی بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێ‌ بەرامبەر لە هەڵبژاردەی یەمەن بباتەوە و سێ‌ خاڵى یەكەم مسۆگەر بكات.

لە ڕووداوێكی هاتووچۆدا دوو كەس بوونە قوربانی
پێشت لە ڕووداوێكی هاتووچۆدا دوو كەس بوونە قوربانی
نرخی زێڕ بەشێوەیەكی بەرچاو ڕووی لە بەرزبوونەوە كرد
دواتر نرخی زێڕ بەشێوەیەكی بەرچاو ڕووی لە بەرزبوونەوە كرد
ەیوەندیدار