ڕێژەی خۆكوشتن كەمیكردووە



لەساڵی 2022 دا بەراورد بە ساڵی 2021، ڕێژەی خۆكوشتن لە سلێمانی كەمیكردووە.

سەركەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا بڵاویكردەوە، لەساڵی 2022 دا 41 حاڵەتی خۆكوشتن هەبووە بەراورد بە ساڵی 2022، 20 حاڵەت كەمیكردووە لە كاتێكدا ئەو ساڵە 61 حاڵەتی خۆكوشتن تۆماركراون.

ئاماژەی بە ئەوەشكرد، هەر لەو ساڵەدا 2022، هەزار و 303 پەڕاوی لێكۆڵینەوە كراونەتەوە، 8 هەزار و 410 پەڕاویان تاوان بوون و بە ڕێژەی %90 ئاشكراكراون، 893 پەڕاو لە لێكۆڵینەوەدا ماونەتەوە.

وتیشی، 10 هەزار و 637 تۆمەتبار دەستگیركراون و دراون بە دادگا و بەند كراون، 10 هەزار و 409 تۆمەتباری دیكە ڕێكاری یاساییان لەبەرامبەر گیراوەتە بەر و دواتر ئازادكراون.

وتیشی، كۆی گشتی 21هەزار و 46 تۆمەتبار لە ساڵی 2022 ڕووبەڕووی دادگا كراونەتەوە.

ئاماژەی بە ئەوەش كرد، 212 تۆمەتبار لەلایەن هێزەكانی پۆلیسی سلێمانییەوە دەستگیركراون كە لە پارێزگاكانی دیكەی هەرێمی كوردستان و عێراق فەرمانی دەستگیركردنیان هەبووە و دوای ڕێكارە یاساییەكان گەڕێندراونەتەوە بۆ ئەو شوێنانەی داواكراوبوون.

 

ڕەوشی ڕۆژهەڵاتی كوردستان گرژبووەتەوە
پێشت ڕەوشی ڕۆژهەڵاتی كوردستان گرژبووەتەوە
كچەكەی ڕەفسەنجانی پێنج ساڵ زیندانی دەكرێت
دواتر كچەكەی ڕەفسەنجانی پێنج ساڵ زیندانی دەكرێت
ەیوەندیدار