كچەكەی ڕەفسەنجانی پێنج ساڵ زیندانی دەكرێت



 

فایزە هاشمی ڕەفسەنجانی كچی ئەكبەر هاشمی ڕەفسەنجانی، سەرۆك كۆماری پێشووی ئێران بە ٥ ساڵ زیندانی سزا درا.

بەگوێرەی ماڵپەڕی “پارسینا”، دادگا بۆ تاوتوێكردنی تۆمەتەكانی سەر فایزە هاشمی ڕەفسەنجانی كۆبووەوە، و سزای 5 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا.

دادگای پلە یەك لە لقی پازدەی دادگای شۆڕش لە تاران پێشتر حوكمی زیندانی لە دژی فایزە هاشمی ڕەفسەنجانی دەركردبوو.

لەو كاتەدا فایزە هاشمی ڕەفسەنجانی بە تۆمەتی ئەنجامدانی “تاوانی چالاكیی بڵاوكردنەوە دژی دەوڵەت” بە ٦ مانگ زیندان و بۆ ماوەی ٥ ساڵ چالاكی سیاسی، فەرهەنگی و ڕۆژنامەوانی لێقەدەغە كرا.

فایزە هاشمی ڕەفسەنجانی (٥٩ ساڵ) ئەندامی پارتی چاكسازیخوازی “كادری بنیاتنانەوە”یە.

ڕەفسەنجانی لە مانگی ئەیلولی ساڵی ڕابردوودا بە تۆمەتی “هاندانی” ئەو ناڕەزایەتیانەی دوای مردنی ژینا ئەمینی لە 16ی ئەیلولدا سەریانهەڵدا، دەستگیركرا.

ڕێژەی خۆكوشتن كەمیكردووە
پێشت ڕێژەی خۆكوشتن كەمیكردووە
“سلێمانی لە وەبەرهێناندا لەپێش شارەکانی دیکەی هەرێمە”
دواتر “سلێمانی لە وەبەرهێناندا لەپێش شارەکانی دیکەی هەرێمە”
ەیوەندیدار