ڕەوشی ڕۆژهەڵاتی كوردستان گرژبووەتەوە



 

ڕەوشی ڕۆژهەڵاتی كوردستان و ئێران گرژی و ئاڵۆزی بەخۆوە بینییەوە لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا دوای لە سێدارەدانی دوو خۆپیشاندەر كە یەكێكیان خەڵكی شاری بیجاڕە لە بەیانی ڕۆژی شەممەی ڕابردوودا.

شەوی ڕابردوو لەسەر بانگەوازی چالاكەوانان لە شارەكانی سنە و سەقز و مەهاباد و چەند شوێنێكی دیكەی ڕۆژهەڵاتی كوردستان خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی دەربڕین دەستیانپێكردەوە.

خۆپیشاندەران هاتنەوە سەر جادەكان و ئاگریان كردەوە و ڕێگا سەرەكییەكانیان داخست و دروشمیان دژی دەسەڵات وتەوە.

لەلایەكی دیكەوە لەشاری تارانی پایتەخت و چەند شاری دیكەی ئێران خۆپیشاندانەكان بە چڕی دەستیانپێكردەوە، خۆپیشاندانەكانی دوو ڕۆژی ڕابردوو بۆ شەرمەزاركردنی لەسێدارەدانی ئەو دوو گەنجەی ڕۆژی شەممە بوو كە بەتۆمەتی كوشتنی پاسدارێك لە چوارچێوەی ناڕەزایەتییەكاندا لەسێدارە دران.

لەسێدارەدانی دوو كەسی دیكە لە ناڕازیان، شەپۆلێك ناڕەزایەتیشی لە دەرەوەی ئێران لە ئەمریكا و ئەوروپا دروستكرد، بەجۆرێك ڕەوەندی كوردی و ئێرانی لە چەندین شاری ئەوروپا و ئەمریكا خۆپیشاندانیان سازكرد.

دەوڵەتانی ئەمریكا و بەریتانیا و فەڕەنسا و هۆڵەندا و یەكێتی ئەوروپاش نیگەرانی خۆیان لەوبارەوە دەربڕیوە و داوای ڕاگیرانی توندوتیژی دژی خۆپیشاندەرانیانكردووە.

شەش ملیۆن گەشتیار سەردانی هەرێمیان كردووە
پێشت شەش ملیۆن گەشتیار سەردانی هەرێمیان كردووە
ڕێژەی خۆكوشتن كەمیكردووە
دواتر ڕێژەی خۆكوشتن كەمیكردووە
ەیوەندیدار