“سلێمانی لە وەبەرهێناندا لەپێش شارەکانی دیکەی هەرێمە”



بەڕێوەبەری گشتیی وەبەرهێنانی سلێمانی، دەڵێت؛ لەساڵی ٢٠٢٢دا، سلێمانی پێش سەرجەم شارەکانی دیکەی هەرێمی کوردستانی داوەتەوە و زۆرترین مۆڵەتمان داوە و زۆرترین سەرمایەش خراوەتەگەڕ.

 

عەزیز سەعید، بەڕێوەبەری گشتیی وەبەرهێنانی سلێمانی، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەودا، ساڵی ٢٠٢٢ ساڵێکی نموونەیی بووە، بەو پێیەی زۆرتین پرۆژە مۆڵەتیان پێدراوە و سەرمایەیەکی زۆریش بە گەڕخراوە، کە ٣٩ پرۆژە مۆڵەتی پێدراوە و ١٥ پرۆژەی دیکەش ئامادەکارییەکانیان تەواو بوون.

 

بەڕێوەبەری گشتیی وەبەرهێنانی سلێمانی، ئاماژەی بەوەشداوە، لە ٢٠٢٢دا سلێمانی پێش سەرجەم شارەکانی دیکەی هەرێمی داوەتەوە و ٪٥٤ی سەرمایەی پرۆژەکان لە سلێمانی خراونەتەگەڕ.

 

عەزیز سەعید، بەڕێوەبەری گشتیی وەبەرهێنانی سلێمانی، لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەیدا وتی؛ نزیکەی 14 لایەن هەیە کە دەبێت نوسراویان بۆ بکەین و ڕایان وەرنگرین بۆ مۆڵەتپێدانی پڕۆژەیەک، بەخۆشحاڵییەوە لە ساڵی ڕابردوودا کاری زۆر باشیان کردووە و هاوکارمان بوون.

 

ناوبراو داواشی لە وەبەرهێنەران کرد کەبیرۆکەی پرۆژەکانیان بە هەند وەردەگیرێت و بەردەوام ڕاوێژمان لەگەڵ وەبەرهێنەرانە، تا بتوانین چ پرۆژەیەک شیاو و گونجاوە بۆ شاری سلێمانی ئەو پرۆژەیە مۆڵەت پێ بدەین و ئەوپەڕی کارئاسانی و هەماهەنگیمان لەم بارەیەوە هەیە.

 

وتیشی؛ ساڵی رابردوو، زۆرێک لەو پرۆژانەی کە وەستا بوون بە گەڕ خراونەتەوە و گەشبینین بە پرۆژەی زۆر باشتر، هەوڵ و هاوکاری هەموو لایەک وایکرد کە ساڵی ڕابردوو سلێمانی پێش شارەکانی دیکەی هەرێم بکەوێت، لە ڕووی مپڵەتی پڕۆژە و بەگەڕخستنی سەرمایە.

 

ئاشکراشیکرد؛ هیچ پرۆژەیەک نەوەستاوە، زۆرینەی ئەو پرۆژانەش کە مۆڵەتمان داوە بەو جۆرە جێبەجێکراون کە بەپێی رێنماییەکانمان بوون و هەموو چین و توێژەکان توانیویانە لە پرۆژەکان سوودمەند بن بە تایبەت لە پرۆژە وەبەرهێنانە نیشتەجێبوونەکاندا.

 

سەبارەت بە ٢٠ هەزار یەکەی نیشتەجێبوون بۆ خەڵکانی کەمدەرامەت، عەزیز سەعید، بەڕێوەبەری گشتیی وەبەرهێنانی سلێمانی، دەڵێت؛ ئامادەکاریمان بۆ ئەو لایەنەش کردووە و لەگەڵ وەبەرهێنەران گفتوگۆمان کردووە ڕێکارە یاساییەکانمان بۆ ئەنجام داوە و ژمارەی یەکەکانمان بۆ پارێزگاو ئیدارە سەربەخۆکان دیاریکردووە و ئاماری پێویستمان کۆکردووەتەوە، لەگەڵ پارێزگاش گفتوگۆمان کردووە بۆ دیاریکردنی پێوەرەکانی سوود مەند بوون لەو پرۆژەیە و ژمارەیەک وەبەرهێنەریش ئامادەن کە پرۆژەکە جێبەجێبکەن.

كچەكەی ڕەفسەنجانی پێنج ساڵ زیندانی دەكرێت
پێشت كچەكەی ڕەفسەنجانی پێنج ساڵ زیندانی دەكرێت
سەرۆكی پێشووی بەڕازیل هەوڵی كودێتای دا
دواتر سەرۆكی پێشووی بەڕازیل هەوڵی كودێتای دا
ەیوەندیدار