شەش ملیۆن گەشتیار سەردانی هەرێمیان كردووە



 

فەرمانگەی میدیا و زانیاری هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، بوژانەوە و پێشخستنی كەرتی گەشتیاریی، یەكێكە لە ئامانجەكانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ساڵ بەساڵیش بەپێی دەرخستەی داتاكان لەبارەی بەرە و پێشچوون و رێژەی شوێنە گەشتیارییەكان و رێژەی گەشتیاران بۆ هەرێمی كوردستان، ئەو گەشە گەشتیارییە دەبینرێت.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری هەرێمی كوردستان ئاماژەی بە ئەوەش كرد، بۆ ساڵی ٢٠٢٢، كە تیایدا ٦ ملیۆن و ١٦٨ هەزار گەشتیار روویان لە هەرێمی كوردستان كردووە، بەراورد بە ساڵی ٢٠٢١، كە ٤ ملیۆن و ١٨٩ هەزار و ٥٦٩ گەشتیار هەبووە، دەردەكەوێت بە تێكڕایی ملیۆنێك و ٩٧٨ هەزار و ٤٣١ گەشتیار زیاتر لە ساڵی پێشتر سەردانی هەرێمی كوردستانیان كردووە.

ئاماری گەشتیاران بۆ ساڵی ٢٠٢٢ كە لەلایەن پارێزگاكانەوە ئاماژەی بۆ كراوە، بەپێی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان، و بەراورد بە ساڵێك پێشتر بەم شێوەیە بووە:

پاریزگای هەولێر، ٢ ملیۆن و ٧٥٢ هەزار گەشتیار

پارێزگای سلێمانی، ٢ ملیۆن و ٥٤٥ هەزار و 156 گەشتیار

پارێزگای دهۆك، 2 ملیۆن و 340 هەزار گەشتیار

ئەمە لە كاتێكدایە بۆ ساڵی 2021 بەم شێوەیەی لای خوارەوە بووە:

هەولێر، 2 ملیۆن و 51 هەزار و 550 گەشتیار

سلێمانی، ملیۆنێك و 501 هەزار و 881 گەشتیار

دهۆك 613 هەزار و 978 گەشتیار

گەرمیان، 22 هەزار و 160 گەشتیار

لەبارەی تێكڕای ئاماری هاتنی گەشتیاران بۆ هەرێمی كوردستان بۆ ساڵی 2022، سیروان تۆفیق، بەڕێوەبەری بەبازاڕكردنی گەشتیاریی لە دەستەی گەشتوگوزاری كوردستان، بۆ پێگەی فەرمی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاماژەی بۆ ٦ ملیۆن و ١٦٨ هەزار گەشتیار كرد لەو ساڵەدا، لەكاتێكدا بەراورد بە ساڵی 2021 كە چوار ملیۆن و ١٨٩ هەزار و ٤٣١ گەشتیار بووە، دەریدەخات بۆ ساڵی 2022 ملیۆنێك و ٩٧٨ هەزار و ٤٣١ گەشتیار سەردانیكردنیان بۆ هەریمی كوردستان زیادی كردووە.

هەروەها ساڵانە لەكاتی نزیك بوونەوەی سەری ساڵی زاینیی، گەشتیاران روو لە شارەكانی هەرێمی كوردستان دەكەن بۆ بەشداری لەو بۆنە و ئاهەنگانەی لەو بارەیەوە رێك دەخرێن، ئاماری گەشتیارانیش تەنیا بۆ سەری ساڵی نوێی 2023، بەم شێوەیە بووە:

هەولێر، ٦١ هەزار گەشتیار، سلێمانی، ٦٤ هەزار و دهۆك، ٥٥ هەزار گەشتیار بووە.

ڕووسیا خاركێڤی بۆردوومانكرد
پێشت ڕووسیا خاركێڤی بۆردوومانكرد
ڕەوشی ڕۆژهەڵاتی كوردستان گرژبووەتەوە
دواتر ڕەوشی ڕۆژهەڵاتی كوردستان گرژبووەتەوە
ەیوەندیدار