سەرۆكی پێشووی بەڕازیل هەوڵی كودێتای دا



 

درەنگانی ئێوارەی یەكشەممە، دادگای باڵای بەڕازیل، پارێزگاری بڕازیلیای پایتەختی بەڕازیلی بۆ ماوەی ٩٠ ڕۆژ لە پۆستەكەی دوورخستەوە، ئەوەش بەهۆی نەبوونی ئاسایشی پایتەخت، دوای ئەوەی هەزاران لایەنگرانی جایر بۆلسۆنارۆ، سەرۆكی پێشووی بەڕازیل هەڵیانكوتایە سەر باڵەخانە حكومییەكان.

دادوەری دادگای باڵا ئەلێكساندەر دی مۆراس فەرمانی بە پلاتفۆڕمەكانی سۆشیال میدیای فەیسبووك، تویتەر و تیك تۆك كرد كە پڕوپاگەندەكانی پەرەپێدانی كودەتا قەدەغە بكەن.

دەسەڵاتدارانی بەڕازیل دەستیانكرد بە لێكۆڵینەوە لە خراپترین هێرش بۆ سەر دامودەزگاكانی وڵاتەكەی لە ماوەی ٤٠ ساڵدا، لویز ئیناسیۆ لولا دا سیلڤا سەرۆك كۆماری بەڕازیل بڕیاریدا بەرپرسانی ئاژاوەگێڕییەكان بدرێنە دادگا.

ڕۆژی یەكشەممە دەیان هەزار خۆپیشاندەر هەڵیانكوتایە سەر دادگای باڵا و كۆنگرێس و كۆشكی سەرۆكایەتی و پەنجەرەكانیان شكاند و بەرهەمە هونەرییەكانیان لەناوبرد و كۆپی ئەسڵی دەستووری ساڵی ١٩٨٨ی وڵاتەكەیان برد.

سەرۆكی بەڕازیل ڕایگەیاند، هێزی پۆلیسی ناوخۆیی دەڵێت ئیبانیس ڕۆچا، پارێزگاری بڕازیلیا كە هاوپەیمانی پێشووی بۆلسۆنارۆ بووە، هیچیان نەكردووە بۆ ڕاگرتنی پێشڕەوی خۆپیشاندەران.

“سلێمانی لە وەبەرهێناندا لەپێش شارەکانی دیکەی هەرێمە”
پێشت “سلێمانی لە وەبەرهێناندا لەپێش شارەکانی دیکەی هەرێمە”
ڕێگای كەركوك- سلێمانی پەكی كەوت
دواتر ڕێگای كەركوك- سلێمانی پەكی كەوت
ەیوەندیدار