خەڵک
گۆرانیبێژی لاو (شەهرام سەردار) لە رێگەی چەناڵی خۆی لە یوتوب، نوێترین بەرهەمی گۆرانی بەناوی “بیرم کردووی” بڵاوکردەوە.
ئەم بەرهەمە نوێیەی شەهرام سەردار لە تێکستی (نیما ئەزیزی)ـە و میلۆدی (فریاد ئیگەیت)ـە و میوزیک و میکس و ماستەر لەلایەن (دیاکۆ خالقی)یەوە بۆ کراوە هەروەها عودو بوزوکی (ئارام سەردار) ژەنیویەتی، جگەلەوەش کاری وێنە گرتنی لەلایەن (شایەن پیپڵی) وێنەی گیراوە و بەرهەمەکە (ڤارتان عەونی) مۆنتاژی کردووە و گۆرانیەکە بەرهەمی ڤینۆ پڕۆداکشنە.