زیاد بوونی كێش و قەڵەوی لە وەرزی زستان دا



چەند هۆكارێك وادەكەن لە وەرزی سەرمادا كێشی جەستەی كەسەكان زیاد بكات، پزیشكێكی پسپۆڕی زانستی خۆراك باس لە ئەو هۆكارن بۆ زیادبوونی كێش لە وەرزی زستاندا.

پێنچ هۆكاری زۆر گرنگ:
۱ ـــ وەرزش نەكردن و كەم بوونەوەی جووڵە : سەرما و دابەزینی پلەی گەرما دەبێتەهۆی كەم بوونەوەی ئارەزووی وەرزش و ڕێگەگرتن لە چالاكییە وەرزشییەكانی وەك ڕویشتن بە پێ و مەلە كردن و پاسكیل سواری ، لە هەمان كات دا مانەوە لە ماڵەوە بۆ ماوەیەكی زۆر دەبێتە هۆی خواردنی بڕێكی زۆر لە خۆراك، ئەوەش هۆكارە بۆ قەڵەو بوون.

۲ ـــ تووشبوون بە خەمۆكی وەرزی زستان: وەرزی زستان لە كۆمەڵێك كەس بە تێك چوونی میزاج و دڵتەنگی و زیاد بوونی دڵەڕاوكێ و كێشەی دەروونی ناسراوە ئەوەش پاڵ بە هەندێ كەسەوە دەنێت زیاتر پەنا بۆ زۆر خواردنی شیرینی بەرێت وەك نەستەله و كاری هەویر ۰
۳ ـــ تێك چوونی ئاستی هۆرمۆنەكان : بە تایبەت لەگەڵ هەڵكشانی تەمەن وەك نزم بوونەوەی ئاستی هۆرمۆنی ئیسترۆجین لە خانمان و تێستیڕۆن لە پیاوان، هەروەها بەرز بوونەوەی ئاستی هۆرمۆنی میلاتۆنین كە لێپرسراوە لە ڕێكخستنی سەعاتی بایۆلۆژی جەستە و كۆنتڕۆڵ كردنی جەستە.
٥ ـــ خواردنی بڕێكی زیاتر لە خۆراك: دوور و دێژی شەوگار دەبێتە هۆی زۆر خواردن بە هۆی بێزاری ، هەروەها هەستكردن بە سەرما ڕەنگە ببێتە هۆی زیاد بوونی ئارەزووی خواردن بە مەبەستی گەرم بوونەوەی لەش، جگە لەوەی خواردن لە كاتی سەرما تاموچێژی خۆشترە ، هەروەها لە كوردستان زیاتر ئەو خواردنانە دەخۆرێت كە بڕێكی زۆر وزیان تێدایە وەك سەروپێ ، نۆكاوی پڕ چەوری و دوگ و بەز ، محلەبی ، كاستەر ، جۆرەكانی شیرینی .
٥ ـــ نەخواردنەوەی بڕی پێویست لە ئاو، چونكە لە كەشی سارد كەمتر هەست بە تینوێتی دەكەیت ٫ لە هەمان كات دا نەخواردنی بڕی پێویست لە سەوزە و میوە كە دەوڵەمەندن بە ئاو .

ئامادەكردنی
دكتۆر كامەران ڕەسوڵ ژاژڵەیی، پسپۆڕی زانستی خۆراك

مانشافت گەیشتە قەتەر
پێشت مانشافت گەیشتە قەتەر
شەهرام سەردار نوێترین بەرهەمی خۆی بەناوی “بیرم کردووی” بڵاودەکاتەوە
دواتر شەهرام سەردار نوێترین بەرهەمی خۆی بەناوی “بیرم کردووی” بڵاودەکاتەوە