حكومەتی هەرێم فەرمانێكی بۆ دامەزراندنی فەرمانبەران دەركرد



سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان بڕیاریدا بە دامەزراندن بە گرێبەستی كوڕان و كچانی خانەكانی نەوجەوانان لە سلێمانی و هەولێر، كە تەمەنی ١٨ ساڵییان تەواو كردووە و ژمارەیان ١٦ كەسە.

دوابەدوای نووسراوێكی وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی بۆ ئەنجوومەنی وەزیران بۆ دامەزراندنی بێ سەرپەرشتان، سەرۆكایەتی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران بە واژۆی ئومێد سەباح فەرمانێكی بە ژمارە ٥٥ لە ٤- ١- ٢٠٢٣ دەركردووە و بڕیاری داوە بە دامەزراندنی ئەو مێردمنداڵانەی لەماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا تەمەنیان گەیشتۆتە سەروو ١٨ ساڵ.

وەك لە فەرمانەكەی سەرۆكایەتی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیراندا هاتووە، “سوودمەندانی ماڵەكانی كوڕان و كچان و بابان لە سلێمانی ٩ كەسن و لە هەولێر ٧ كەسن و بەشێوەی گرێبەست دادەمەزرێن لەسەر میلاكی وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی”.

جەختیشكراوەتەوە، خەرج کردنی مووچەکانیان بە پێی ڕێنمایی دارایی ژمارە ١٠ ی ساڵی ٢٠١٩ دەبێت، بەمەرجێک لە ھیچ دامودەزگایەکی حکومەت مووچەی تریان نەبێت.

لە سلێمانی بڕیاری یەكپۆشی بۆ فەرمانبەران دەركرا
پێشت لە سلێمانی بڕیاری یەكپۆشی بۆ فەرمانبەران دەركرا
بازاڕێکی قەرەباڵغ بەڵام گیرفانێکی چۆڵ
دواتر بازاڕێکی قەرەباڵغ بەڵام گیرفانێکی چۆڵ
ەیوەندیدار