بازاڕێکی قەرەباڵغ بەڵام گیرفانێکی چۆڵ



فرۆشیار و دەستگێڕەکان بە درێژایی ڕۆژ لە چاوەڕوانی کڕیاردان، کەچی لە بێ بازاڕیدا تەنها بەدیار کاڵا نەفرۆشراوەکانیانەوە دادەنیشن.

هەرچەندە هەندێکیان هاوار لە هەڕاجە و هەرزانی کاڵاکەیان دەکەن، بەڵام وەک ئەوەی خەڵكەکە نەیانەوێت گوێیان لێیبێت، بە خێرایی بە لایاندا تێدەپەڕن.

بێ بازاڕیی ڕوخسارێکی بێزاری بۆ هەمووان دروستکردووە، بازاڕ وەستاوە و شتێک زۆر پێویست نەبێت خەڵك نایکڕێت.

ئەگەر کاڵایەکیشیان پێویست بێت، هەوڵدەدەن بە هەرزانترین نرخ بیکڕن.

تەنها شتێک بازاڕی هەیە خواردن و پێداویستییە سەرەکییەکانی ڕۆژانەیە.

وەک دەڵێن جارێک دەستیان داخبووە، دەترسن و دەیانەوێت هەمیشە بڕێک پارە وەک گەرەنتی ژیانیان پاشەکەوت بکەن.

دواکەوتنی مووچەش بەشێکی دیکەی هۆکارەکەیە.

خەڵك ماندوو بووە، لەناو هەموو بێ هیوای و کێشە چارەسەر نەکراوەکاندا نقوم بووە، لە چاوەڕوانی ئومێدێکی نوێدا ڕۆژەکانی بەڕێدەکات.

حكومەتی هەرێم فەرمانێكی بۆ دامەزراندنی فەرمانبەران دەركرد
پێشت حكومەتی هەرێم فەرمانێكی بۆ دامەزراندنی فەرمانبەران دەركرد
بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار شكا
دواتر بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار شكا
ەیوەندیدار