بەفر و بارانبارین بەردەوام دەبێت



بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، لەبەشێكی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ بارانبارین بەردەوام دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەكانیش بەفردەبارێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ یەكشەممە 8 – 1 – 2023 ئاسمان هەوری دەبێت بە درێژایی كاتەكان لەگەڵ دروست بوونی تەم لە هەندێ ناوچە, باران بارین لەسەر ناوچە جیاجیاكان بەشێوەی نمە باران بەردەوامی دەبێت .

باس لە ئەوەش كراوە، سنووری پارێزگای هەولێر و سلێمانی هەڵەبجە ئاستی دابارینی زیاترە لەگەڵ بەفر بارین لەسەر لووتكەی زۆربەی ناوچە شاخاوییەكان لە ئەنجامی هاتنی بارستە هەوایەكی سارد شەپۆڵێكی بەفر بارین زۆربەی ناوچە شاخاوییەكان دەگرێتەوە تا كاتەكانی شەو درەنگ بەفر بارینی پچڕ پچڕ دەبێت، پلەكانی گەرما نزم دەبنەوە بە (1-2) پلەی سیلیزی .

سەبارەت بە پێشلینییەكان بۆكەشوهەوای سبەینێ‌ دووشەممە، بەڕێوەبەرایەتییەكە دەڵێت، سبەی دووشەممە 9 – 1 – 2023 ئاسمان هەوری دەبێت هەندێ كات بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت سنووری پارێزگای هەولێر و دهۆك ئەگەری نمە بارانی دەبێت , لەگەڵ بەفر بارین لەسەر بەشێك لە ناوچە شاخاوییەكان . سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە ئاستی دابارین زیاترە .لە ئێوارەی رۆژی دووشەممە كاریگەری ئەم شەپۆڵە كۆتای دێت، ئەگەری دروست بوونی تەم لە سەر بەشێك لە ناوچەكان هەیە.

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 11 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 8 پلەی سیلیزی
دهۆك : 11 پلەی سیلیزی
كەركوك : 11 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 9 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 11 پلەی سیلیزی
سۆران : 8 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 15 پلەی سیلیزی

 

سەدان كورد لە پاریس خۆپیشاندانیان كرد
پێشت سەدان كورد لە پاریس خۆپیشاندانیان كرد
ناڕەزایەتییەكان لە ئێران گەرمبوونەوە
دواتر ناڕەزایەتییەكان لە ئێران گەرمبوونەوە
ەیوەندیدار