سەدان كورد لە پاریس خۆپیشاندانیان كرد



 

سەدان كوردی دانیشتووی فەڕەنسا و وڵاتانی دیكەی ئەوروپا گردبوونەوەیەكی بەرفراوانیان لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا سازكرد.

خۆپیشاندەران بۆ نزیكبوونەوەی ساڵوەگەڕی شەهیدبوونی چالاكانی كورد سەكینە جانسز، فیدان دۆغان و لەیلا شایلەمەز لە ٩ی كانونی دووەمی ٢٠١٣دا لە پاریس ‌و تیرۆركرانی هونەرمەندی كورد میرە پەروەر و چالاكانی سیاسی ئەڤین گۆیی و عەبدولڕەحمان گزڵ لە ٢٣ی كانونی یەكەمی ٢٠٢٢ دا لە پاریس ناڕەزایەتییان نیشان دا.

خۆپیشاندەران داوایانكرد دەوڵەتی فەڕەنسا پەردە لەسەر نهێنی ئەو ڕووداو و تیرۆرانەی دژی كورد دەكرێن لابدات و بەشێوەیەكی دادپەروەرانە لێكۆڵینەوە بكرێت ‌و تاوانباران ئاشكرابكرێن و سزای خۆیان وەربگرن.

لە خۆپیشاندانەكەدا سەرۆكی سەندیكای پارێزەرانی پاریس قسەی بۆ ئامادەبووان كرد، هاوكات ڕۆشنبیر، نووسەر، ئەكادێمی، پارێزەر و سیاسی فەڕەنسایی و نوێنەری ڕێكخراوە چەپەكانی توركیاش بەشداربوون و گوتەی خۆیان پێشكەش كرد.

هۆكاری ساردی دەست و پێیەكان  چییە ؟
پێشت هۆكاری ساردی دەست و پێیەكان چییە ؟
بەفر و بارانبارین بەردەوام دەبێت
دواتر بەفر و بارانبارین بەردەوام دەبێت
ەیوەندیدار