پڕۆژەیاسای لێبووردنی گشتی تاووتوێدەكرێـت



 

ئەمڕۆ پەرلەمانی كوردستان تاووتوێی پڕۆژەیاسای لێبووردنی گشتی لە هەرێمی كوردستان دەكات.

بەپێی زانیارییەكان، بڕیارە پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەك شەممە كۆبوونەوەیەك لە پەرلەمانی كوردستان بە بەشداری نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان و پەرلەمانی كوردستان و ئەنجومەنی دادوەری و لیژنەی كاروباری كۆمەڵایەتی بۆ تاووتوێكردنی پڕۆژەیاسای لێبوردنی گشتی ساز بكرێت.

لە كۆبوونەوەكەدا تاووتوێی پڕۆژەیاسای لێبووردنی گشتی دەكرێت، ئەو پڕۆژەیە لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە بۆ پەرلەمانی كوردستان نێردراوە بۆ گفتووگۆكردن لەسەری.

بەپێی زانیارییەكان، دوای ئامادەبوونی پڕۆژەیاساكە لە پەرلەمانی كوردستان خوێندنەوەی یەكەمی بۆ دەكرێت.

حكومەتی هەرێمی كوردستان خوازیارە لە ئەمساڵی 2023دا پڕۆژەیاسای لێبوردنی گشتی پەسەند بكرێت و جێبەجێبكرێت.

 

ڕووداوێكی شەمەندەفەر نزیكەی 60 قوربانی لێكەوتەوە
پێشت ڕووداوێكی شەمەندەفەر نزیكەی 60 قوربانی لێكەوتەوە
پێنجوێن داوای نەوتی دیكە دەكات
دواتر پێنجوێن داوای نەوتی دیكە دەكات
ەیوەندیدار