پێنجوێن داوای نەوتی دیكە دەكات



شارۆچكەی پێنجوێن ناوچەیەكی سارد و شاخاوییە و ساڵانە لە وەرزی سەرمادا بەفرێكی زۆری لێدەبارێت، بەو هۆیەوە هاووڵاتییانی شارۆچكەكە پێویستیان بە نەوتێكی زیاترە بۆ خۆگەرمكردنەوە.

قائیمقامی شارۆچكەی پێنجوێن دەڵێت بۆ ئەمساڵ دانیشتووانی شارۆچكەكە تەنها 200 لیتر نەوتیان وەەرگرتووە، ئەوەش ڕێژەیەكی كەمە.

زانا عەبدولڕەحمان قائیمقامی شارۆچكەی پێنجوێن بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، كەشوهەوای پێنجوێن زۆر ساردە و هاووڵاتییانی شارۆچكەكە بۆ ئەمساڵ تەنها 200 لیتر نەوتیان وەرگرتووە، ئەەش ڕێژەیەكی كەمە داوای نەوتی زیاترمان كردووە.

ئاماژە بە ئەوەش دەكات، بەهۆی ئەوەی كەشوهەوای شارۆچكەی پێنجوێن زۆر ساردە، ساڵانە داوای ناردنی بەشە نەوتی زیاتر دەكەن.

لەبارەی كەشوهەوای ئێستای شارۆچكەكەوە دەڵێت، لەدوێنێوە بارانێكی باش باریوە و ئێستاش بەردەوامە لەگەڵیشیدا ناو بەناو بەفر دەبارێت و كەشوهەوایەكی ساردی هەیە.

لەبارەی ڕاگرتنی دەوام و خوێندن، زانا عەبدولڕەحمان دەڵێت، پڕۆسەی خوێندن و دەوامكردن لە شارۆچكەكە ئاساییە.

ئەو نەوتەی حكومەتی هەرێم بەسەر هاووڵاتییاندا دابەشیدەكات، بە نرخی 103 هەزار و 500 دینارە، ئەوەش ناڕەزایی هاووڵاتییانی لێكەوتەوە و دەڵێن ئەو بڕە پارەیە زۆرە، لەكاتێكدا نرخی ئەو نەوتە لە شارەكانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق تەنها 30 هەزار دینارە.

پڕۆژەیاسای لێبووردنی گشتی تاووتوێدەكرێـت
پێشت پڕۆژەیاسای لێبووردنی گشتی تاووتوێدەكرێـت
ڕاڕەوێکی بچوک بەرەو جیهانێکی جیاواز
دواتر ڕاڕەوێکی بچوک بەرەو جیهانێکی جیاواز
ەیوەندیدار