ڕاڕەوێکی بچوک بەرەو جیهانێکی جیاواز



قاوەخانەیەکی دوور لە جەنجاڵی بازاڕە، بە پارچەی هونەری ڕەنگاوڕەنگی جیاواز ڕازێنراوەتەوە.

دەرگایەکی بچوکە، هەر لەگەڵ ڕاڕەوەکەدا ئاشنات دەکات بە چەندین کاری هونەری جیاواز و پارچەی تایبەت.

گەلەری ئاری حەمە، دەکەوێتە شەقامی مەولەوی ناوبازاڕی سلێمانی، لەلایەن ئاری حەمە کراوەتەوە، چەندین هونەری وەک شێوەکاری، پەیکەرسازی و سیرامیکی لە خۆگرتووە.

گەلەرییەکە وەک قاوەخانەیەکە، جگە لە ڕازاندنەوەی بە چەندین پارچەی هونەری جیاواز چەندین خواردنەوەی گەرم پێشکەشدەکات، لەبەر ئەوەی دەرگایەکی بچووکی هەیە، هەموان پێی ئاشنانین، بەڵام کاتێک جارێک سەردانی دەکەن، دەخوازن چەندین جاری دیکەش سەردانی بکەن.

ئاری حەمە، خاوەنی گەلەرییەکە پێی وایە دەبێت گەلەری بچێتە ناو خەڵكەوە، نەک خەڵك بچێتە بۆ گەلەری، هاوکات بوونی گەلەرییەکە لە یەکێک لە قەرەباڵغترین شەقامەکانی شاردا، ڕزگاربوونە لە جەنجاڵی شار و ساتێک پشوودان.

پێنجوێن داوای نەوتی دیكە دەكات
پێشت پێنجوێن داوای نەوتی دیكە دەكات
گەشتەكانی فڕۆكەخانەی هەولێر دەستیان پێكردەوە
دواتر گەشتەكانی فڕۆكەخانەی هەولێر دەستیان پێكردەوە
ەیوەندیدار