ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

ئیسرائیل وەزیرێك بە تۆمەتی سیخوڕیكردن بۆ ئێران دەستگیر دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
لە رووداوێكی دەگمەندا، ئیسرائیل غوتین سیغیف، وەزیر و پەرلەمانتاری پێشووی وڵاتەكەی بە سیخوڕیكردن بۆ ئێران، تۆمەتبار دەكات.

پۆلیسی ئیسرائیل و دەزگای ئاسایشی گشتی (شاباك) ڕایگەیاندووە، “تۆمەتی سیخوڕی و یارمەتیدانی دوژمن لەكاتی جەنگدا،لە هەفتەی ڕابردوودا ڕووبەڕووی سیغیف كراوەتەوە”.

بەپێی میدیاكانی وڵاتەكە، دوای ئەوەی دەزگای ئاسایش و پۆلیس زانیارییان پێگەیشتووە، كە سیغیف پەیوەندی لەگەڵ هەواڵگری ئێرانیدا هەبووە و یارمەتی وڵاتەكەی داوە لە چالاكییە دوژمنكارییەكانی دژ بە ئیسرائیل، دەستگیركراوە.

دەزگا ئەمنییەكانی ئیسرائیل دەڵێن: ” سیغیف لە ساڵی 2012ەوە هەماهەنگی لەگەڵ هەواڵگری ئێراندا هەبووە، ئەوەش دوای ئەوەی پەیوەندی بە كارمەندانی باڵیۆزخانەی ئێرانەوە كردووە لە نەیجیریا، دواتر دووجار سەفەری كردووە بۆ ئێران بۆ بینینی كارمەندانی هەواڵگری ئێرانی، لەكاتێكدا زانیاریی هەبووە ئەوانەی چاویی پێیان دەكەوێت پیاوانی هەواڵگرین”.

بەپێی دەزگای ئەمنی ئیسرائیلی، “سیغیف بۆ چەندان ساڵ، چاوی بە كارمەندانی هەواڵگری ئێران كەوتووە لە شارە جیاجیاكانی جیهان و لەو ڕێگەیەوە زانیاریی لەبارەی پیشەسازیی وزە و پێگە ئەمنییەكانی ئیسرائیل و شوێنی دامەزراوە و بەرپرسە سەربازیی و سیاسییەكانی داوەتە ئێران”.

غوتین سیغیف، پێشتر لە نێوان ساڵانی 1995-1996 وەزیری وزە و ژێرخانی ئیسرائیلی بووە و ئەندامی كنێستیش بووە لە ساڵانی 1992-1996، دوای ئەوەی وازی لە كاری سیاسیش هێناوە، دەستی كردووە بە كاریی بازرگانی.

سیغیف لە ساڵی 2004 بە تۆمەتی بازرگانی بە ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیركراوە و حوكمی 50 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنراوە، لەم ساڵانەی دواییشدا لە نەیجیریا نیشتەجێ‌ بوو.

جیهان

ئێران، 207 كەس بەهۆی كۆرۆناوە گیانيانلەدەستدا

خەڵك-بەشی هەواڵ
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران، تۆماركردنی 207 حاڵەتی گیانلەدەستدانی نوێ‌ بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە ڕادەگەیەنێت، بەمەش كۆی گشتی ئەوانەی لە وڵاتەكەدا بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیانلەدەستداوە بۆ 25 هەزار و 222 كەس بەرزدەبێتەوە.

سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 4023 كەس لە ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و 207 كەسیش گیانیان لە دەستدا.

بە وتەی سادات لاری”نزیكەی 370 هەزار كەسیش لە وڵاتدا تاوەكو ئێستا نەخۆشییەكەیان پەڕاندووە و چاكبوونەتەوە”.

ئێران بە یەكێك لەو وڵاتانە دادەنرێت كە لە ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست زۆرترین ژمارەی تووشبوانی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا هەیە، تائێستاش بەهۆی ڤایرۆسەكەوە زیاتر لە 25 هەزار كەس لە وڵاتەكەدا گیانيانلەدەستداوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا: داهاتووی لوبنان لە مەترسیدایە

خەڵك – بەشی هەواڵ

فەڕەنسا داوای سەپاندنی گوشاری نێودەوڵەتی بەهێزی كۆمەڵی نێودەوڵەتی دەكات لەپێناو پێكهێنانی حكومەتێكی نوێ لە لوبنان و ڕزگاركردنی ئەو وڵاتە لەو قەیرانە قوڵەی تێی كەوتووە.

ژان ئیف لۆدریان وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا ڕایگەیاند، هێزە سیاسییەكانی ئەو وڵاتە سەركەوتوو نەبوون لەگەیشتنە ڕێككەوتن لەسەر پێكهێنانی حكومەتی نوێ و ئاماژەی بەوەكرد گوشاركردنی بەهێز بووەتە پێویستییەك لەپێناو هاندانی لێپرسراوانی لوبنان بۆ ڕێزگرتن لەپابەندی و بەڵێنەكان.

وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا ئەوەشی خستەڕوو، داهاتووی لوبنان لە مەترسیدایە و بەبێ ئەنجامدانی چاكسازیی ئەوا یارمەتی دارایی نێودەوڵەتی بۆ ئەو وڵاتە دابین ناكرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

سعودیە، تەنیا 498 حاڵەتی تووشبوونی نوێ بە كۆرۆنا تۆماركرا

خەڵك- بەشی هەواڵ
وزارەتی تەندروستی سعودیە، تۆماركردنی 498 تووشبووی نوێ‌ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا لە شانشینی عەرەبی ڕادەگەیەنێت، ئەمەش بەراورد بەڕۆژانی پێشوو بە ژمارەیەكی كەمتر دادەنرێت.

ئەمڕۆ پێنج شەممە، وەزارەتی تەندروستی سعودیە لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند”لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 498 حاڵەتی توشبوونی نوێ‌ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا‌ (كۆڤید-19) تۆماركرا”، ئەم ژمارەیەش بە دەستەواژەیەكی باش بۆ پاشەكشەكردنی ژمارەی تووشبوان لە وڵاتەكەدا كە بەڕێژەی 75% ڕووی لە كەمبوونەوە كردووە، دادەنرێت.

وەزارەتی تەندروستی سعودیە دەڵێت”لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوو 30 حاڵەتی گیانلەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسەكەوە تۆماركرا، بەمەش كۆی گشتی ژمارەی ئەوانەی بەهۆی كۆرۆناوە لە سعودیەوە گیانیانلەدەستداوە گەیشتە 4599 كەس، لەئێستاشدا كۆی گشتی ئەوانەی لە سعودیە دووچاری ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، بۆ 330798 حاڵەت بەرزبۆتەوە”.

هەر بەپێی بەیاننامەكەی وەزارەتی تەندروستی سعودیە، لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا، 1007 كەس نەخۆشییەكەیان پەڕاندووە و چاكبوونەتەوە، بەمەش كۆی گشتی ژمارەی ئەوانەی چاكبوونەتەوە، گەیشتە 314793 كەس.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان