گەشتەكانی فڕۆكەخانەی سلێمانی ڕاگیراون؟



دوای ئەوەی بەهۆی تەمەوە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر گەشتەكانی ڕاگرت، لێپرسراوی پەیوەندییە گشتییەكان و ڕاگەیاندنی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی دەڵێت، كەشوهەوا ئاساییە و گەشتەكانیش وەك خۆیان ئەنجامدەدرێن.

دانا محەمەد، لێپرسراوی پەیوەندییە گشتییەكان و ڕاگەیاندنی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ كەشوهەوای سلێمانی ئاساییە و هەر بۆیە گەشتەكانی فڕۆكەخانەش ئاسایین و وەك خۆیان ئەنجامدەدرێن.

ئەوە لەكاتێكدایە ئەمڕۆ یەكشەممە، 8\1\2023 فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر بەهۆی تەمەوە، هەتاكو ئاسایی بوونەوەی كەشوهەوا گەشتەكانی ڕاگرت.

 

گەشتەكانی فڕۆكەخانەی هەولێر دەستیان پێكردەوە
پێت گەشتەكانی فڕۆكەخانەی هەولێر دەستیان پێكردەوە
گەرووی ئیستانبوڵ داخرا
دوات گەرووی ئیستانبوڵ داخرا
پەیوەندیدار