چەند خۆراكێك گرنگ بۆ بەهێزبونی چاو و توانای بینین



پزیشكێكی پسپۆڕی خۆراك ڕێنمایی هاووڵاتیان دەكات بۆ خواردنی چەند خۆراكێك، كە یارمەتی بەهێزبوونی چاو و توانای بینین دەدات.

د. كامەران ڕەسوڵ ژاژڵەیی، پسپۆڕی زانستی خۆراك ئاماژەی بەوەكردووە، بەربوومە كشتوكاڵییە ڕەنگ پڕتەقاڵییەكانی وەك (گێزەر و كاڵەك و قەیسی و شلیك و مانگۆ و پەتاتەی شیرین و توو و توتڕك) لەگەڵ مزرمەنییەكانی وەك (لالەنگی و پرتەقاڵ و نارنج) یارمەتی بەهێزبوونی چاو دەدەن.

بە وتەی ئەو پزیشكە، ئەم خۆراكانەی دیكەش هۆكارێكی گرنگن بۆ بەهێزبوونی توانای بینین:
ـــ گوڵە بەڕۆژڵە و چەرەسات وەك (بادام و فستق و گوێز).
ـــ بیبەری سوور بە كاڵی .
ـــ زەردێنەی هێلكە.
ـــ بڕۆكلی.
ـــ سەوزە گەڵا تۆخەكان: سپێناخ و كەلەرم
ـــ گۆشتی سوور و گۆشتی باڵندە بەبێ چەوری .
ـــ پاقلەمەنییەكان وەك (فاسۆلیا و نۆك و ماش و نیسك) .
ـــ ماسی سەلەمۆن
ـــ كولەكە زەردە گەورەكان.

ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا سەرۆكێكی نوێی هەڵبژارد
پێشت ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا سەرۆكێكی نوێی هەڵبژارد
نرخی نەوت نزمترین ئاستی تۆماركرد
دواتر نرخی نەوت نزمترین ئاستی تۆماركرد
ەیوەندیدار