نرخی نەوت نزمترین ئاستی تۆماركرد



جارێكی دیكە نرخی نەوتی خاو لە بۆرسەی جیهانی ڕووی لە دابەزین كردەوە و هۆكارەكەشی بۆ دووبارە سەرهەڵدانەوەی پەتای كۆرۆنا لە چین و ئەمریكا و چەند وڵاتێكی ئەوروپا دەگەڕێتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتێكی ئاژانسی (ڕۆیتەرز) نرخی نەوت لە بازاڕی جیهانی دووبارە دەستی بە دابەزین كردۆتەوە و نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە ٧٣ دۆلار و ٤٧ سەنتە و بەڕێژەی ٠.٢٨٪ دابەزیوە.

هەر بەپێی ڕاپۆرتەكە، نرخی یەك بەرمیل نەوتی خۆرئاوای تەكساسی ئەمریكا بە ٧٤ دۆلار و ٨٢ سەنتە و بەڕێژەی ٦.٨٥٪ نرخەكەی دابەزیوە.

بەبۆچوونی شارەزایانی كاروباری وزە، هۆكاری دابەزینی نرخی نەوتی خاو دەگەڕێتەوە بۆ كەمبوونەوەی ئاستی گەشەی ئابووری جیهانی و مەترسییەكانی سەرهەڵدانەوەی پەتای قورسی كۆرۆنا لە چین و ئەمریكا و بەریتانیا و چەند وڵاتێكی دیكە.

چەند خۆراكێك گرنگ بۆ بەهێزبونی چاو و توانای بینین
پێشت چەند خۆراكێك گرنگ بۆ بەهێزبونی چاو و توانای بینین
نرخی زێڕ لە بەرزبوونەوەدایە
دواتر نرخی زێڕ لە بەرزبوونەوەدایە
پەیوەندیدار