نرخی زێڕ لە بەرزبوونەوەدایە



ئەمڕۆ شەممە نرخی زێڕ ڕووی لە بەرزبوونەوە كرد و بۆ سێ‌ هەفتە لەسەر یەك دەستكەوتی هەفتانەی تۆماركرد.

گرێبەستە دواخراوەكانی زێڕ بەڕێژەی 1.6% و بە بڕی 29.10 دۆلار ڕووی لە بەرزبوونەوە كرد و نرخی ئۆنسەیەكی گەیشتە 1869.70 دۆلار و بەڕێژەی 2.4% دەستكەوتی هەفتانەی تۆماركرد.

دەستكەوتەكانی ئەو كانزا زەردە، دوای دەركەوتنی ڕاپۆرتی مانگانەی زیادبوونی هەلی كاری ئەمریكاییە بۆ 223 هەزار هەلی كار لە مانگی ڕابردوودا،  ئەمەش بە بەرزترین ئاستی پێشبینیكراو دادەنرێت كە بە 200 هەزار دیاریی كرابوو.

نرخی نەوت نزمترین ئاستی تۆماركرد
پێشت نرخی نەوت نزمترین ئاستی تۆماركرد
“تا ئێستا هەولێر و بەغدا لەسەر بودجە و مووچە ڕێكنەكەوتوون”
دواتر “تا ئێستا هەولێر و بەغدا لەسەر بودجە و مووچە ڕێكنەكەوتوون”
ەیوەندیدار