ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

پرۆسێسەری زیرەكی دەستكرد لەهواوی، بۆ ئەزموونێكی خێرا و ئاسان لە جیهانی مۆبایلدا

ماوەی 30 ساڵە هواوی بیرۆكەی داهێنانی لەباوەش گرتووە بۆ دروستكردنی جیهانێكی دیجتالی پەیوەست بەتەكنەلۆژیا، هواوی بەهەموو توانای خۆی وەبەرهێنانی لەبواری داهێنان ئەنجامدا بۆ ئەوەی رێگا خۆش بكات بۆ داهاتوویەكی زیرەك.
هواوی سەرەتایەكی تازەی دەستپێكرد لە پێشخستنی مۆبایل بە وەشاندنی مۆبایلی مایت 10 پرۆ، كە داهاتووی خستە بەردەم بەكارهێنەرانی، لەساڵی 2017 زنجیرەی مایت 10ی وەشاند، كە پرۆسێسەرێكی پاڵپشت بە تەكنەلۆژیای زیرەكی دەستكردی لەخوگرت كەئەوەش بڕوانامەی داهێنانی پێشەگی كۆمپانیایە، مۆبایلەكە پرۆسێسەری كیرین 970 لەخۆدەگرێت بۆ زامنكردنی توانایەكی باشتری بێ هاوتا لەگەڵ پاشەكەوتكردنی وزە و كاركردنێكی نمونەیی .
یەكەی چارەسەری لە هواوی بۆ ئەزموونێكی ئاسانتر
یەكەی چارەسەری لەمۆبایل ئەو بەشە سەرەكیەیە، كە پارێزگاری لە تواناو دڵنیایی ئامێرەكە دەكات بە درێژایی كاتی كارپێكردنی، ئەزموونێكی باشتر بۆ بەكارهێنەرانی ئەندرۆید فەراهەم دەكات و ئەزموونێكی خێراتر و ئاسنتر زامن دەكات، هواوی سوودی لە تواناكانی لێكۆڵینەوە كردووە بۆ دابینكردنی پرۆسێسەری تایبەت بەخۆی، كەبووە هۆكاری ئەوەی بەتەواوی كۆنترۆڵی داتاكان بكات لە مۆبایلدا .

هواوی، سوورە لەسەر پێشكەشكردنی بەرهەمی داهێنەرانە، ئەوەش بە ڕوونی لە پرۆسێسەری كیرین 970 بەدیار دەكەوێت لە زنجیرەی هواوی مایت 10 پرۆ، كە پارێزگاری لەسەر توانا بەرزەكەی دەكات لەدوای 18 مانگ لە كاركردنی بەردەوام.

پرۆسێسەرێك بە زیرەكی دەستكرد، ئاشنای هەڵسوكەوتی بەكارهێنەرانە
بەپێچەوانەی مۆبایلەكانی دیكە، هواوی مایت 10 پرۆ، پرۆسێسەرێكی بە تەكنەلۆژیای زیرەكی دەستكرد هەیە بۆ یەكەمجار لەسەرتاسەری جیهان، ئەزموونێكی ئاسان و خێرا پێشكەش دەكات، لەئەنجامدا پێشوازیەكی گەورەی لێكرا لەكاتی وەشاندنی، بوونی تەكنەلۆژیای زیرەكی دەستكرد لە پرۆسێسەری كیرین 970 یارمەتیدەرە لەئاشنابوون بەهەڵسوكەوتی بەكارهێنەران و ئیدارەكردنی شێوازی بەكارهێنانی پاتری .
مۆبایلێك، ئەزموونێكی چەند لایەنە زۆر ئاسان دابین دەكات.
جێبەجێكردینی چەندین ئەرك لەیەك كاتدا سیمایەكی سەردەمی ئێستایە، وامان لێدەكات بەم شێوازە بژین، لێكۆڵینەوەكان ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن كە لەیەك ڕۆژدا 21 جار تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان بەسەردەكەینەوە و 74 جار ئیمێل بەكاردەهێنین، لێرە تایبەتمەندیەكانی زنجیرەی مایت 10 پرۆ، بە پرۆسێسەری كیرین 970 بەدیاردەكەوێت، كەتایبەتمەندی بێ وێنە و توانایەكی بێ هاوتا پێشكەش دەكات كەهاوبەشی جێبەجێكردنی ئەركی چەند لایەنە یە .

ئاماژەیەكی جیاواز لە وێنەگرتنی فۆتۆگرافی
پرۆسێسەری كیرین 970 بەتەكنەلۆژیای زیرەكی دەستكرد، پێوەرەكانی وێنەگرتنی فۆتۆگرافی لە ئاستی ڕوونی و بێگەردی وێنە بۆ ئاستی وێنەگرتنی زیرەك بەرز دەكاتەوە، كەوا دەكات وردەكاریە زیندووەكان بۆ جیهانی ڕاستەقینە بگیرێت و ئاشنای كەشی دەوروبەر و ڕوخسار و شتەكان بناسێتەوە، هەروەها توانای وێنەگرتن بەدەبڵ كامێرا دابین دەكات، چونكە دەبڵ زوومی هەیە لەگەڵ چەندین تایبەتمەندی دیكە .

ئەزموونێكی دەوڵەمەندتر لەگەڵ هواوی مایت
توانای مۆبایلی هواوی مایت، یارمەتیدەرە لە تێگەیشتنی هەڵسوكەوتی بەكارهێنەران بەتوانایەكی بێ وێنە، بەهۆی ئاشنابوونی بەكات و چۆنیەتی بەكارهێنانی ئەپلیكەیشنەكان، هواوی رێژەی بەكارهێنانی ناسروشتی ئەپلیكەیشنەكانی بۆ لە 80% كەمكردۆتەوە .

هواوی مایت 10، تەنها خێرایی چارسەركردنی مۆبایلەكە لە ڕۆژی یەكەم زامن ناكات، بەڵكو زامنی كاركردنێكی بێ هاوتایە بەدرێژایی ئیشپێكردنی ئامێرەكە.
بۆ سەلماندنی ئاست بەرزی پرۆسێسەرەكە تەكنەلۆژیای زیرەكی دەستكرد، هواوی ئۆتۆمبیلی (بۆرشە – بانامیرا)ی گۆڕی بۆسیستەمی لیخۆڕینی بێ شۆفێر كەتوانای ناسینەوەی دەوروبەری هەیە، هواوی تەكنەلۆژیای ناو مۆبایلەكانی بەكارهێنا بۆ تیشك خستنە سەر توانا بێ وێنەكەی و توانای خۆگونجاندن لەگەڵ پێشكەوتووترین تەكنەلۆژیای سەردەم .

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

جیپ پیکابێکی نوێی لەسەر بنچینەی رانگلەر ڕاگەیاند

خەڵک-

کۆمپانیای جیپ سەر بە گروپی کرایسلەر ڕایگەیاندووە، لە پێشانگەی ساڵانەی لۆس ئەنجیلێس لە مانگی داھاتوو ئۆتۆمبێلێکی نوێ ڕادەگەیەنن، بەڵام پێش وادەی خۆی ھەواڵەکان دزەیان کردووە و ئاشکرا کرا، ئۆتۆمبێلە نوێیەکەی جیب پیکابێکە لەسەر بنچینەی جیپ رانگلەر.

وێنەکانی ئەو ئۆتۆمبێلە نوێیە دزەیان پێکراوە و بە خێرایی بڵاوبوونەوە، ئەوەش وای لە کۆمپانیاکە کرد، چەند زانیارییەکی لەبارەی ئۆتۆمبێلە نوێیەکەوە ڕابگەیەنێت.

ئۆتۆمبێلە نوێیەکە ناوی Jeep Gladiator 2020 ـی لێنراوە، لەسەر بنچینەی رانگلەری 2019 دروستکراوە، درێژی حەوزەکەی ١٥٢ سانتیمەترە لەگەڵ چەند جیاوازییەکی سادە لە دیزاینی پێشەوەیدا.

سەبارەت بە بزوێنەرەکانی ئەم پیکابە نوێیە، کۆمپانیاکە ڕایگەیاندووە، بە 2 جۆر بزوێنەر بەردەست دەبێت:

یەکەم: بزوێنەرێکی V6 ـی قەبارە 3.6 لە جۆری پێنتاستار، بە ھێزی 285 HP و تۆرکی 352 NM. ئەم بزوێنەرە لەسەر ژمارەیەکی زۆر لە ئۆتۆمبێلەکانی گروپی کرایسلەر ھەیە، وە: کرایسلەر S300 و دۆج چارجەر و دۆج چالێنجەر و جیپ گراند چێرۆکی.

دووەم: بزوێنەرێکی دیزڵ V6 ـی قەبارە 3.0، بە ھێزی 260 HP و تۆرکی 598 NM.

ھەردوو جۆر بزوێنەرەکەش بە گێربۆکسێکی نویێ ٨ نمرەییەوە پەیوەست دەکرێن.

پیکابە نوێیەکەی جیپ دەتوانێت کێشی 725 کیلۆگرام بۆ گواستنەوەی دوور ماوە ھەڵبگرێت و توانای ڕاکێشانی 3470 کیلۆگرامیشی ھەیە.

تا ئێستا ھیچ زانیارییەک لەبارەی نرخی جیپ گڵادیەیتەر ڕانەگەیەنراوە، بەڵام پێدەچێت نرخەکەی نزیک بێت لە نرخی ھاوتاکەی خۆی، جیپ رانگلەر 2019.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

کۆمپانیاکانی ئۆتۆمبێل لە دانانی ژمارەکانی گێچی خێرایی فێڵ دەکەن

خەڵک-

دەکرێت زۆرجار ئەو پرسیارەمان کردبێت، بۆچی گێچی خێرایی ئۆتۆمبێلەکان زیاتر لە توانای دوا خرایی خۆیان لەسەر دانراوە؟ بۆ نمونە زۆرێک لە ئۆتۆمبێلەکان تا خێرایی ٢٢٠ کیلۆمەتریان ھەیە، لەگەڵ ئەوەی دوایین خێراییان لە ٢٠٠ کیلۆمەتر یان کەمتر تێپەڕ ناکات.

لەو بارەیەوە لاری دۆمینیک، سەرۆکی پێشووی بەشی بەرھەمھێنان لە کۆمپانیای نیسان و بەڕێوەبەری ئێستای پێگەی TrueCar.com دەڵێت: ٨٠٪ ـی ئەو ئۆتۆمبێلانەی ئێستا لەسەر جادەکانی جیھانن، توانای ھەڵگرتنی خێرایی زیاتر لە ١٨٠ کیلۆمەتر/کاتژمێر-یان نییە، بەڵام ھیچ گێچێک نابینین لەسەر بنچینەی ئەو خێراییە دانرابێت.

ئەو شارەزایەی بواری ئۆتۆمبێل دەڵێت: بابەتە تەنھا فێڵێکی کۆمپانیاکانە و دەیانەوێت لە ڕێگەیەوە بەرھەمەکانی خۆیان بە خێرا و بەھێز بناسێنن، بۆ نمونە: تۆیۆتا یاریس ھێزی بزوێنەرەکەی ١٠٩ HP ــە، ئەو گێربۆکسەشی لەسەریەتی ئەوپەڕی خێراییەکەی دەگاتە ١٧٥ کیلۆمەتر/کاتژمێر و توانای لەوە زیاتری نییە، بەڵام دەبینین لەناو داشبۆرد خێرایی تا ٢٣٠ کیلۆمەتر/کاتژمێری لەسەر دانراوە. ئەوان لە ویستی کڕیاران تێگەشتوون لەوەی دەیانەوێت ژمارەی گەورەتر لە نێو داشبۆردەکانیان بوونی ھەبێت.

ئەم فێڵەی کۆمپانیاکان ساڵانە دەبێتە ھۆی گیان لەدەستدانی ھەزاران کەس لە جیھاندا، کاتێک دەیانەوێت دوا خێرایی ئۆتۆمبێلەکانیان تاقیبکەنەوە، زۆرینەی ئەو ڕووداوانەی بەھۆی خێرایی زیادەوە ڕوودەدەن، ھۆکارەکەی تاقیکردنەوەی دوا توانای ئۆتۆمبێلەکانە لە لایەن شۆفێرەکانەوە.

بۆ ڕێگرتن لەو ڕووداوانە، کاتێک خێرایی ئۆتۆمبێلەکان زیادی دەکرد، لە ساڵی ١٩٧٩ دەزگای سەلامەتیی ڕێگاکانی ئەمریکا یاسایەکی سەپاند بەسەر کۆمپانیاکانی ئۆتۆمبێل کە دەبێت ئەوپەڕی خێرایی ئۆتۆمبێلەکانیان لە ٨٥ میل/کاتژمێر (١٣٦ کیلۆمەتر/کاتژمێر) دابخەن، یاساکە بوو بەھۆی گۆڕانکارییەکی گەورە لە پشکی کۆمپانیاکان لە بازاڕدا، دواتر لە ژێر فشاری کۆمپانیاکانی ئۆتۆمبێل یاساکە ھەڵوەشێنرایەوە و لە جێی ئەوە بەسەر کۆمپانیاکان سەپێنرا، ئاگادارکەرەوەی دەنگی لە خێرایی ٧٥ میل/کاتژمێر (١٢٠ کیلۆمەتر/کاتژمێر)لە ئۆتۆمبێلەکانیان جێگیر بکەن.

بۆیە دەبێت کڕیاران لەوە ئاگادار بن، ئەوەی لە داشبۆردی ئۆتۆمبێلەکاندا ھەیە، توانی راستەقینەی ئۆتۆمبێلەکە نییە، تەنھا فێڵێکی بازرگانییە و ساڵانە ھەزاران کەس بەھۆیەوە گیان لەدەستدەدەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

هەموو تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان و ماڵپەڕەكان بە خۆڕایی بكەنەوە

تەكنەلۆجیا- كازم جەلال
ئاشكرایە لە پێشتردا كردنەوەی تەنها ماسێنجەر و فەیسبوك و چەند ماڵپەرێكی دیاریكراو بێ بەرامبەر بوو لە ماڵپەڕی (فری بەیسیك)، بەڵام لە ئێستادا ئەو ماڵپەڕە، خزمەتگوزاریە خۆڕاییەكانی ئینتەرنێتی فراوان كردووە، ئەوەش بە زیادكردنی خزمەتگوزاریە نوێیەكانی بۆ بەكارهێنەران.

ماڵپەری (فری بەیسیك) لە ئێستادا كردنەوەی تەواوی ماڵپەڕەكان و تۆڕە كۆمەڵایەتیەكانی كردووە بە خۆڕایی.

ئێستا لە ڕێی ماڵپەڕی (فری بەیسیك)ەوە دەتوانن سەرجەم تۆڕە كۆمەڵایەتیەكانی (یوتیوب و ئینستاگرام و تویتەر و یاهوو و جیمەیڵ و ماڵپەڕی گۆگڵ و سەرجەم ماڵپەڕ و سایتەكانی ئینتەرنێت) بكەنەوە بە خۆڕایی، هەروەها دەتوانن وێنە و ڤیدیۆكانی فەیسبووك و گشت سایتەكان ببینن بێ بەرامبەر.

بەكارهێنەران ئەتوانن سود لە خزمەتگوزاریە نوێیەكانی فری بەیسیك وەربگرن و بەبێ بوونی هیچ هێڵێكی ئینتەرنێت بەخۆڕایی تەواوی تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان و ماڵپەڕەكان بكەنەوە لە مۆبایلەكانتان دا.

ماڵپەڕی (free basics) ڕۆژانە بڕی 20 مێگابایت-ت پێ دەدات بۆ كردنەوەی خزمەتگوزارییە نوێیەكانی.

لەم لینكەوە (0.free basics.com) سەردانی (فری بەیسیك) بكەن بۆ كردنەوەی خزمەتگوزاریە خۆڕاییە نوێیەكانی.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟

کوردستان

دوایین