كۆیە؛ كوپەڵەیەك دۆزرایەوە مێژووەكەی بۆ سەردەمی ساسانیەكان دەگەڕێتەوە



بەڕێوەبەرایەتی گشتی شوێنەوارو كەلەپوری هەرێم ڕایدەگەیەنێت، كوپەڵەیەكیان دۆزریەوە، كە مێژوەكەی بۆ سەردەمی ساسانیەكان دەگەڕێتەوە، دەشڵێت،”شوێنی دۆزینەوەكەی دەكەوێتە پێگەیەكی شوێنەواریی پێشتر تۆمار كراوە”.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی شوێنەوارو كەلەپوری هەرێم لەڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردۆتەوە، دوای ئاگاداركردنەوەیان لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی رۆژهەڵاتی هەولێر-كۆیە كە لەیەكێك لە گوندەكانی سنوری قەزای كۆیە لەكاتی جوتكاری گۆزەیەك بەدەركەوتوە، بەشی پشكنینی فەرمانگەكەیان سەردانی كردو دەركەوت دەكەوێتە پێگەیەكی شوێنەواریی كە پێشتر تۆمار كراوە.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە لیژنەی پشكنین لەفەرمانگەی شوێنەوارو كەلەپوری كۆیە كارەكانی دەرهێنانی كوپەڵكەی دەستپێكرد و بەسەلامەتی كوپەڵەكە دەرهێنرا، بەپێی لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكان ئەم پارچە شوێنەوارە كە كوپەڵەیەكی قەبارە گەورەی خەزنكردنی دانەوێڵەیە و مێژوەكەی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی ساسانییەكان لەنێوان ساڵانی (224-636)ی زایینی.

وادەی ڕاكێشانی تیروپشك بۆ جامی جیهانی یانەكان ڕادەگەیەنرێت
پێشت وادەی ڕاكێشانی تیروپشك بۆ جامی جیهانی یانەكان ڕادەگەیەنرێت
هاووڵاتیان دەتوانن بە هەرزانتر پاسپۆرت بەدەستبهێنن
دواتر هاووڵاتیان دەتوانن بە هەرزانتر پاسپۆرت بەدەستبهێنن
ەیوەندیدار