هاووڵاتیان دەتوانن بە هەرزانتر پاسپۆرت بەدەستبهێنن



ساڵی ٢٠٢٢ لە سلێمانی ١٧٦ هەزار پاسپۆرت بە هاووڵاتیان بەخشراوە، ئێستاش هاووڵاتیان دەتوانن بە ١٥ هەزار دینار کەمتر پاسپۆرت بەدەستبهێنن.

بۆ ساڵی نوێ پلانی پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی هەیە، لە یەکەم هەنگاویشدا فۆڕمی داواکردنی پاسپۆرت بە ئەلیکترۆنی کراوە، بەمەش هاووڵاتیان دەتوانن بە ١٥ هەزار دینار کەمتر لە ساڵی ڕابردوو پاسپۆرت بەدەستبهێنێت.

عەمیدی ماف پەروەر سالار عەبدوڵا، بەڕێوەبەری پاسپۆرتی سلێمانی ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، لە ئێستادا لە ڕێگای ماڵپەڕی فەرمی بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی یاخود پۆرتاڵی خزمەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەتوانن فۆڕمی مامەڵەی پاسپۆرت بەدەستبهێنن، لەبری ئەوەی لای سکاڵانوسەکان بە ١٠ هەزار دینار نوسراو پڕبکەنەوە، هاوکات لە ئێستادا چەکی بانکی لە ٣٠ هەزار دینارەوە بۆ ٢٥ هەزار دینار کەمبووەتەوە، بەمەش کۆی گشتی بۆ هەر پاسپۆرتێک ١٥ هەزار دینار کەمی کردووە.

هەروەها ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، لە عێراقەوە بۆ ساڵی نوێ پلان هەیە پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی بەردەستبێت، ئەمەش لەپێناو باشترکردنی کوالێتی پاسپۆرتەکە.

مامەڵەی هاووڵاتیان لە بەشێکی بەڕێوەبەرایەتییەکان ڕۆتیناتێکی زۆری هەیە، بەڵام بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی بە پلانێکی تۆکمە ئەم ڕۆتیناتەی نەهێشتووە.

لە ئێستادا جگە خراپبوونی زیاتر لە هەشت هەزار و ٥٠ پاسپۆرت، لە بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی نۆ هەزار پاسپۆرت هەیە کە خاوەنەکانیان تا ئێستا وەریان نەگرتووەتەوە، بەڕێوەبەری پاسپۆرتی سلێمانیش داوا لە هاووڵاتیان دەکات بێن و پاسپۆرتەکانیان ببەنەوە.

ڕۆژانە زیاتر لە ٥٠٠ کەس سەردانی بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی دەکەن، لە وەرزی هاویندا ئەم ژمارەیە لە دوو هەزار کەس نزیک دەبێتەوە، لە ئێستاشدا ئامادەکاری بۆ دەستپێکردنی پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی دەکەن.

كۆیە؛ كوپەڵەیەك دۆزرایەوە مێژووەكەی بۆ سەردەمی ساسانیەكان دەگەڕێتەوە
پێشت كۆیە؛ كوپەڵەیەك دۆزرایەوە مێژووەكەی بۆ سەردەمی ساسانیەكان دەگەڕێتەوە
شەش داعش دەستگیركران
دواتر شەش داعش دەستگیركران
پەیوەندیدار