پەروەردەی هەرێم لە بارەی پشوو ڕوونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە



وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، بۆ حاڵەتی نالەباری كەشوهەوا بەهەموو جۆرەكانییەوە، كە گرفتی هاتووچۆ دروست بكات دەسەڵاتی تەواو دراوە بە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان پشوو ڕابگەیەنن.

ئالان حمە سعید، وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێم ڕایگەیاندووە، بۆ حاڵەتی نالەباری كەشوهەوا بەهەموو جۆرەكانییەوە، كە گرفتی هاتووچۆ دروست بكات و كاریگەریی لە سەر سەلامەتی مامۆستایان و خوێندكاران هەبێت، دەسەڵاتی تەواو دراوە بەبەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان، كە بەڕەزامەندی بەڕێزان پارێزگار یان سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆ، پشوو ڕابگەیەنن.

ڕاشیگەیاندووە، بۆ ئەم بابەتە پێویست بە گەڕانەوە بۆ وەزارەت ناكات، دەتوانن پشوو ڕابگەیەنن.

ئەمە لەكاتێكدایە، ئەمڕۆ بەهۆی دروست بوونی لافاو لە چەند پارێزگایەكی عێراق دەوام ڕاگیرا و ئەنجومەنی وەزیرانی عیراقیش سبەی پێنج شەممەی كردە پشووی فەرمی.

 

عیراق، سبەينێ‌ بە فەرمی كرایە پشوو
پێشت عیراق، سبەينێ‌ بە فەرمی كرایە پشوو
بە وێنە و ڤیدیۆ؛ لە سلێمانی بەفر بارین دەستی پێكرد
دواتر بە وێنە و ڤیدیۆ؛ لە سلێمانی بەفر بارین دەستی پێكرد
ەیوەندیدار