هەولێر؛ تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كه دوو فەرمانی گرتنی هەبووە

  • 202 بینین

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد دوو فەرمانی دەستگیركردنی هەبوو.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر بڵاویكردەوە، كە بەشی پۆلیسی ناوشار- ڕۆژهەڵات، بنكەی پۆلیسی باداوە، تۆمەتبارێكیان بە ناوی (د. ا. ر) دەستگیر كرد، كە بەپێی ماددەكانی (٤٠٥ بڕگەی ٣١) و (٤١٣) لە یاسای سزادان، فەرمانی دەستگیركردنی هەبوو.

ئەوەشخراوەتەڕوو، كە تۆمەتباری ئاماژەپێكراو، پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ ڕێكخرا و ڕەوانەی دادگا كرا.

بروسلی دەچێتە ناو پەبجی مۆبایل
پێشتر بروسلی دەچێتە ناو پەبجی مۆبایل
بانكی ناوەندی نزیكەی 85 ملیۆن دۆلاری كاش دەخاتەبازاڕەوە
دواتر بانكی ناوەندی نزیكەی 85 ملیۆن دۆلاری كاش دەخاتەبازاڕەوە
پەیوەندیدار