بروسلی دەچێتە ناو پەبجی مۆبایل


“بروس لی” شارەزای هونەری جەنگی بەشداری یارییە سەرنجڕاکێشەکەی پۆپجی مۆبایل دەکات

پۆپجی مۆبایل(PUBG mobile) ، یەکێکە لە یارییە بەناوبانگەکانی مۆبایل لە جیهاندا، بە خۆشحاڵییەوە هاوبەشی خۆی لەگەڵ کۆمپانیای خێزانیی بروس لی ڕادەگەیەنێت بۆ هێنانی ئایکۆنی جیهانی و یەکێک لە شارەزا بەناوبانگەکانی هونەری جەنگی تێکەڵی سەدەی بیستەکان بۆ ناو پۆپجی مۆبایل.

نوێکردنەوەی Martial Showdown بە وەشانی 2.4 دێت! لە کۆتایی ئەم مانگەدا، کۆمپانیای پۆپجی مۆبایل ئاهەنگێکی گەورە دەستپێدەکات کە چەندین نەخشەی هونەری جەنگی لەخۆدەگرێت لەپاڵ شتگەلێکی تایبەتی ناو یارییەکە کە نوێنەرایەتی کاریگەرییە کولتوورییە ناوازەکەی ئەم کەسایەتیە ئایکۆنیە دەکەن. کۆمپانیای پۆپجی مۆبایل کراس و کڵاو پێشکەش دەکات لەپاڵ چەندین ڕێگەی جیاواز بۆ یاریزانەکان بۆ ئەوەی گوزارشت لە خۆیان بکەن بە بابەتی ناوازەی بروس لی و ستایلی ئایکۆنی شارەزای بەناوبانگی هونەری جەنگی.

ڤینسێنت وانگ، بەرپرسی بڵاوبوونەوەی پۆپجی مۆبایل لە کۆمپانیای تێنسێنت گەیمس ڕایگەیاند: “تا ئەمڕۆش بروس لی بەردەوام سەرچاوەی ئیلهامە بۆ زۆرێک لە جیهاندا، وەک یەکێک لە ئەستێرە بەناوبانگ و کاریگەرەکانی سەدەی بیستەم، زۆرێک لە یاریزانانی پۆپجی مۆبایل هاندەری گەورەی ئەم کەسایەتیەن. و ئێمە شانازی دەکەین کە ڕێز لە میراتەکەی دەگرین و چەندین بابەت دەناسێنین کە شێواز و کەسایەتی جیاوازی ئەو لە یارییەکەدا نیشان دەدەن. هیوادارم ئەم هاوبەشییە ئەزموونێکی نایاب بۆ یاریزانانی پۆپجی مۆبایل و هاندەرانی بروس لی دابین بکات”.

دێنیس چانگ، هاوبەشی بەڕێوەبەری کۆمپانیای خێزانیی بروس لی، ڕایگەیاند: ئێمە زۆر بە خۆشحاڵییەوە هاوبەشییە نوێیەکەمان لەگەڵ پۆپجی مۆبایل ڕادەگەیەنین کە یەکێکە لە یارییە بەناوبانگەکانی مۆبایل لە جیهاندا، لەگەڵ گەشەسەندنی کۆمەڵگەی یارییە ئۆنڵاینەکان لە ئاستێکی بێ وێنەدا، ئێمە خۆشبەختین کە هاوبەشیی کۆمپانیای پۆپجی مۆبایل دەکەین، کە لە پێشەنگی گەشەسەندنی یارییەکانی مۆبایلدا بووە و یارییەکی ناوازە و سەرنجڕاکێشی دروستکردووە کە بە شێوەیەکی بڵاو دەنگدانەوەی لەنێو هەوادارانی بروس لیدا هەیە”.

بروس لی، یەکێکە لە کەسایەتییە ئایکۆنییەکانی سەدەی بیستەم، لە شارەزا هونەری جەنگییە و شانازیی بەوە دەکرێت کە ئارەزووی سینەمای هونەری جەنگی لە ڕۆژئاوا دروستکردووە. و دوای ئەوەی تواناکانی خۆی لە سەرانسەری چەندین هونەری جەنگیدا بەهێزتر کردم بروس لی تواناکانی خۆی لە فەلسەفەی “جیت کون دۆ” پەرەپێدا کە بنەماکانی دەتوانرێت لە هونەرە جەنگییەکان و هەروەها لە دۆخە سەختەکانی ژیاندا بەکاربهێنرێت.

هاوبەشییەکە کۆمەڵەیەکی ناوازە لە جل و بەرگی ناو یارییەکە و شتومەکی دیکە پێشکەش دەکات کە بۆ ماوەیەکی دیاریکراو بەردەستە. لە 10ی مانگی 1کۆمەڵەی Bruce Lee Kung Fu Soul وMelee Expert Set وMr. Kung Fu Set بەردەست دەبێت کە ئایکۆنی جیاوازی شارەزای بەناوبانگی هونەری جەنگی بۆ یاریزانەکان دابین دەکات. هەروەها کۆمەڵێک دیکۆراتی جوانکاری بۆ ئۆتۆمبێل و پەرەشوت و زۆر شتی تر بەردەست دەبێت، هەروەها جوڵەکانی بروس لی.

یاریزانان دەتوانن بەشداری لە چالاکی Dreamrealm Apprentice بکەن لە لە 10ی 1 تا 26ی 1 و پاداشتی تایبەت بەدەستبهێنن بە سەیرکردنی بروس لی لە زنجیرەیەک لە سەرکێشی قورسدا.

چاوەڕوانی زانیاری زیاتر بن دەربارەی وەشانی 2.4 بەم زووانە!
یاری پۆپجی مۆبایل بێبەرامبەر بەردەستە بۆ دابەزاندن لە

App Store (https://itunes.apple.com/us/app/pubg-mobile/id1330123889?mt=8) و (https://play.google.com/store/apps/details?id=com.tencent.ig)Google Play Store (https://play.google.com/store/apps/details?id=com.tencent.ig).

App Store (https://itunes.apple.com/us/app/pubg-mobile/id1330123889?mt=8)
‎PUBG MOBILE
‎【Epic battle royale masterpiece】
Lots of events for you to explore.Climb to the top in PUBG MOBILE and fire at will. PUBG MOBILE is the original battle royale game on mobile and one of the best mobile shooting games.

【Extreme battles in 10-minute matches】
Prepare your firearms, respond to the call…

شارەوانی سلێمانی بەشێوازێكی نوێ چاڵ و چۆڵی شەقامەكان پڕدەكاتەوە
پێشت شارەوانی سلێمانی بەشێوازێكی نوێ چاڵ و چۆڵی شەقامەكان پڕدەكاتەوە
هەولێر؛ تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كه دوو فەرمانی گرتنی هەبووە
دواتر هەولێر؛ تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كه دوو فەرمانی گرتنی هەبووە
پەیوەندیدار