بانكی ناوەندی نزیكەی 85 ملیۆن دۆلاری كاش دەخاتەبازاڕەوە



 

بانكی ناوەندی عیراق زیاتر 108 ملیۆن دۆلاری ئەمریكایی دەخاتە بازاڕەوە كە بە بڕێكی كەمتر بەراورد بە ڕۆژی پێشوو دادەنرێت.

ئەمڕۆ چوار شەممە، بانكی ناوەندی عیراق، بڕی 108 ملیۆن و 478 هەزار و 625 دۆلاری خستەبازاڕەوە، ئەمەش بە بڕێكی كەمتری فرۆشتنی ئەو دراوە دادەنرێت بەراورد بە ڕۆژانی پێشوو.

بانكی ناوەندی دەڵێت: “لە كۆی گشتی پارەكە 84 ملیۆن و900 هەزار دۆلاری بەشێوەی كاش فرۆشراوە و ئەوی تر كە 23 ملیۆن و 578 هەزار و 625 دۆلار بوو بۆ پتەوكردنی ڕەسیدی بانكەكان بووە لە دەرەوەی وڵات”.

هەر لە بەیاننامەكەی بانكی ناوەندیدا هاتووە، ”لە پرۆسەكەدا 14 بانك بۆ دابینكردنی داواكاریی پتەوكردنی ڕەسیدی دەرەوە و 9 بانك بۆ دابینكردنی داواكاریی نەختینە و 230 كۆمپانیا بەشدارییان كردووە، هەر دۆلارێكیش بە 1460 دینار فرۆشراوە.

ئێوارەی ئەمڕۆ چوار شەممە، نرخی دۆلار لە بازاڕەكانی ناوخۆدا بەشێوەیەكی بەرچاو ڕووی لە بەرزبوونەوە كرد و نرخی 100 دۆلار بە 156 هەزار دینار مامەڵەی پێوەكرا.

هەولێر؛ تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كه دوو فەرمانی گرتنی هەبووە
پێشت هەولێر؛ تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كه دوو فەرمانی گرتنی هەبووە
هاوسەری زارا محەمەدی مامۆستای زمانی كوردی دەستگیركرا
دواتر هاوسەری زارا محەمەدی مامۆستای زمانی كوردی دەستگیركرا
پەیوەندیدار