یەكەم تانكەری گازی شل لە ئەمریكاوە گەیشتە ئەڵمانیا



یەكەمین باری گازی شلی سروشتی لە ئەمریكاوە گەیشتە ئەڵمانیا، وەك بەشێك لە هەوڵە بەرفراوانەكان بۆ یارمەتیدانی ئەڵمانیا لە دۆزینەوەی شوێنگرەوەیەك بۆ ئەو وزەیەی، كە لە ڕووسیاوە وەریدەگرت هاوكات ، ئەڵمانیا بۆ ماوەیەكی كاتی وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبای بە خەڵوز چالاك كردۆتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 4ی 1ی 2022 كەشتی تانكەری ماریا ئینێرجی گەیشتە بەندەری ڤیلهێڵمزهافنی باكوور، كە لەوێ گازە شلەكە لە تێرمیناڵێكی تایبەتدا، كە مانگی ڕابردوو ئۆلاف شۆڵز، ڕاوێژكاری ئەڵمانیا كردییەوە دەگۆڕدرێت بۆ گاز، كە دامەزراوەكەی بەندەری ڤیڵهێڵمزهافن یەكێكە لەو تێرمیناڵانەی، كە بەمەبەستی خۆبەدوورگرتن لە كەمبوونەوەی وزە دروستكراون.

هاوكات ئەڵمانیا بۆ قەرەبووكردنەوەی ئەو گازەی كە لە ڕووسیاوە وەریدەگرت، بۆ ماوەیەكی كاتی وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبای بە خەڵوز چالاك كردۆتەوە و ماوەی كاركردنی دوایین سێ وێستگە ناوەكییەكەی تاوەكو ناوەڕاستی مانگی چوار درێژكردۆتەوە.

هاوسەری زارا محەمەدی مامۆستای زمانی كوردی دەستگیركرا
پێشت هاوسەری زارا محەمەدی مامۆستای زمانی كوردی دەستگیركرا
بەوێنە، بەغدا ئاو دایپۆشی
دواتر بەوێنە، بەغدا ئاو دایپۆشی
ەیوەندیدار